فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی بەشداری لە پرۆگرامێکى ڕاهێنان دەکەن
بە مەبەستى بەرزکردنەوەى توانا و لێهاتویی فێرخوازان، سەرۆکایەتى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، دەرفەتى ڕاهێنانى جۆراوجۆر بۆ فێرخوازان دەڕەخسێنێ، لەو چوارچێوەیەدا هەریەک لە (ئەحمەد ئارام و یوسف محەمەد)، فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی بەشداری لە پرۆگرامێکی ڕاهێنانی مەیدانی لە تاقیگەی پزیشکی ئاربۆ دەکەن.
فێرخوازان لە میانەى ئەو پرۆگرامی ڕاهێنانە دەرفەتیان پێ دەدرێ ئەو زانیارییە تیۆریانەی لە ماوەی خوێندندا بەدەستیان هێناوە لە ژینگەیەکی کاری ڕاستەقینەدا بەکاربهێنن. هەروەک لە ڕێگەی ئەو ڕاهێنانى شیکاری کلینیکی و پشکنینی کیمیایی پزیشکى و پشکنینی خوێن و پشکنینی بەرگری، دەتوانن توانا تەکنیکی و دەستنیشانکردنەکانیان بەرز بکەنەوە، ئەمەش باشتر بۆ بازاڕی کار ئامادەیان دەکات.
هەروەها پرۆگرامەکە یارمەتیان دەدات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و بڕیاردان لە ژینگەیەکی تاقیگەییدا، ئەمە جگە لە کارکردن لەژێر چاودێری پسپۆڕان و بەکارهێنانی نوێترین تەکنیکەکانی تاقیگەیی، کە وادەکات توانای پیشەیییان بەرز دەکاتەوە و شایستەی ئەوە دەکات کە ببنە کارمەندێکى کاریگەر لە بواری شیکاری پزیشکیدا.