فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی پشکنینی سەرەتایی تاقیگەیی بۆ کرێکاران ئەنجام دەدەن
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥)، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی کۆمەڵگەی شاری بازاڕگانیان لە هەولێر کرد بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بێبەرامبەر بۆ کرێکارانی کۆمەڵگە.
سەردانەکە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر زوبەیدا هیشام شوکر بەڕێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا لەلایەن محەممەد فارس پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، لە وتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى فێرخوازان ئینجا باسى لە سروشتی کاری کرێکاران و ئەو ئاڵنگاریانە کرد، کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، پاشان فێرخوازان توانا زانستییەکانیان پشکنینی خوێن و پشکنینی ئاستی شەکری خوێن و پێوانی پەستانی خوێن و پێوانەکردنی ئاستی ئۆکسجینیان بۆ کرێکارانى کۆمەڵگە بەبێ بەرانبەر ئەنجامدا.
بۆ ئەوەش کرێکاران سوپاسى فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد، کە ئەم پشکنینانەیان بێ بەرامبەر بۆ ئەنجامدان.