فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیای پزیشکی هۆشیاری تەندروستی سەبارەت بە جگەرەکێشانی ئەلیکترۆنی و تەقلیدی لە قوتابخانەکان بڵاو دەکەنەوە
فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیای پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢٧/٤/٢٠٢٥) و، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی زانکۆکە، سەردانی قوتابخانەی غەشای ئەهلی-هەولێریان کرد، کە سەر بە ناوەندە پەروەردەییەکانى کامبریجە.
سەرەتا فێرخوازان لەلایەن عەتا لەتیف محمد جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە سەردانەکەیاندا سەردانەکەدا، بابەتێکى هۆشیارییان سەبارەت بە مەترسیەکانى بەکارهێنانى جگەرەکێشان و ڤاپینگ پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، بۆ ئەو مەبەستەش بەوردى باسیان لە مەترسییەکانی جگەرەکێشان و کاریگەرییە زیانبەخشەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەسەر تەندروستى مرۆڤ کرد، دواتریش کۆمەڵێک ئامۆژگارییان سەبارەت هەنگاوە پراکتیکییەکان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان و ڤەیپ پێشکەش بە قوتابیان کرد، هەروەک هانى قوتابیانیاندا خۆیان بەدور بگرن لەو کەسانەى کە جگەر و ڤەیب دەکێشن.
لە کۆتاییدا قوتابیان هەندێک پرسیاریان سەبارەت بە بابەتەکە لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، ئەوانیش بەشێوەیەکى زانستى وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە.