فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی ئاشناى پرۆسەکانى یەکەکانی بەرهەمهێنانی زەیتی سروشتی دەکرێن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٦/١/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانی بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەم بۆ کارگەی زەیتى سروشتی نوێبونەوە لە قەزای بناسڵاوە لە شاری هەولێر ڕێکخست.
لەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد بەڕێوەچوو، فێرخوازان لەلایەن چیا عەلی کەریم بەڕێوبەر و سەرپەرشتیاری کارگەکە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان ڕونکردنەوەیەکی ورد و پێویستى لەبارەى سەرجەم پرۆسەکانی بەرهەمهێنانى زەیتى زەیتونى پێشکەش بە فێرخوازان کرد، دواتر هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى کارگەکەیان، لەو چوارچێوەیەشدا ئاشناى هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان زەیتى زەیتون بوون، هەر لە دەستیپێکردنى پرۆسەکە تا پاککردنەوە و بەرهەمهێنانى زەیتى زەیتون، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان تێبینى لایەنە تەکنیکە جۆراوجۆرەکانی دەرهێنانی ڕۆن لە ڕووەک و تۆوەکان بوون.
لەکۆتایی گەشتە زانستیەکەدا چیا عەلی کەریم نمونەی زەیتە دەرهێنراوەکانی پێشکەش بە فێرخوازان کرد، بۆ ئەوەی لە ئەزموونە زانستییەکاندا لە تاقیگەکانى زانکۆی جیهان – هەولێر بەکاربهێنرێن بۆ شیکردنەوەى لایەنە جیاوازەکان. لە بەرانبەر مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە چیا عەلی کەریم و کارگێری کارگەی نۆیبونەوە کرد لە بەرانبەر هاوکارى و میوانداریکردنى فێرخوازان، جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەم ئەزموونە بەهایەکی گەورەی بۆ ئەزموونی کردەیی فێرخوازان دەبێ و، بەشداری لە بەرزکردنەوەی ئاستى زانیاریی فێرخوازان دەکات.