فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانی نەخۆشخانەی CMC دەکەن
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر رضا حەسەن، فێرخوازانى قۆناغی سێیەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی CMC یان کرد.
لەگەڵ گەیشتنیان لەلایەن (ئەحمەد عادل) بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەوە پێشوازییان لێکرا، سەرەتا ڕونکردنەوەى تەواوى لەبارەی خزمەتگوزارییە تایبەتمەندەکانی نیوتریشن و دایەتێتیکس کە لەلایەن نەخۆشخانەوە پێشکەش دەکرێت، بۆ فێرخوازان باسکرد. پاشان دەرفەت بە فێرخوازان بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئاشناى شێوازە جۆراوجۆرەکانی خۆراکی کلینیکی ببن، لەوانە هەڵسەنگاندنی خۆراکی نەخۆشەکان، تەکنیکەکانی چارەسەری خۆراکی بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانە و، ڕۆڵی پسپۆڕانی خۆراک لە بەڕێوەبردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە، نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، و تێکچوونی گەدە و ڕیخۆڵە. هەروەها دەرفەتیان بۆ ڕەخسا کە چاودێری ئەوە بکەن کە چۆن پسپۆڕانی خۆراک لەگەڵ تیمە پزیشکییەکان کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی پلانی خۆراکی تاکەکەسی کە بەپێی بارودۆخی هەر نەخۆشێک جیاوازە.
ئەم سەردانە دەرفەتێکی بەنرخی بۆ فێرخوازان ڕەخساند بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی پراکتیکی لە ژینگەیەکی کلینیکیدا، یارمەتیدان زانیاری لە ژینگەى ڕاستەقینە بەدەست بهێنن. هەروەها تێگەیشتنێکی قووڵی لە بارەى ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی پسپۆڕانی خۆراکی کلینیکی پێشکەش بە فێرخوازان کرد، بەتایبەت لە بوارەکانی خۆراک و چاودێری تەندروستی .