فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس باس لە هێز و کاریگەرى بیرکردنەوەی ئەرێنی دەکەن
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥) ، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر سیمینارێکی هۆشیارییان بەناونیشانی (هێزی بیرکردنەوەی ئەرێنی) لە قوتابخانەی پۆڵاى بنەڕەتی پێشکەش بە قوتابیانى قۆناغی بنەڕەتی کرد. سیمینارەکە.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا شەیما محەمەد بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە به گه ڕمی پێشوازییان لێکرا، پاشان دەرفەت بە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر درا ناوەڕۆکى سمینارەکەیان پێشکەش بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازانى زانکۆ ڕوونیانکردەوە کە چۆن بیرکردنەوەی ئەرێنی دەتوانێت متمانە بەخۆبوون بەرز بکاتەوە و فشاری دەروونی کەم بکاتەوە و ئاستی خوێندن باشتر بکات. هەروەها باسیان لە کاریگەرییەکانی باوەڕبوون بەخۆبوون و سوپاسگوزاری و خۆڕاگری لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە سەختەکاندا کرد. جەختیشیان لەسەر گرنگی گۆڕینی بیرکردنەوە نەرێنییەکان بە بیرکردنەوەی هاندان کردەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بڕیاردانی باشتر و دروستکردنی پەیوەندی بەهێزتر.
لە بەشى کۆتایی سمینارەکەدا، فێرخوازان مەشقیان بە بەکارهێنانی دەستەواژە ئەرێنییەکان بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد و ئەزموونە کەسییەکانیان لە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا لە ڕێگەی بیرکردنەوەی ئەرێنیەوە بەیەکەوە باسکرد.