فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانی کلینیکی ڕووەک و گیا دەرمانی دەکەن
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/٢/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم و دووەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان -هەولێر سەردانی کلینیکی دکتۆر بەدر قادر سورچی پسپۆڕی دیاری ڕووەکی دەرمانییان کرد
.
فێرخوازان لەلایەن دکتۆر بەدر قادر سورچی بەگەرمی بەخێرهاتنیان لێکرا، پاشان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە چەمکی ڕووەکی دەرمانی و، ڕۆڵی لە خۆپاراستن و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هەروەها کورتەیەکى لەبارەى هەندێک لە ڕووەکەکان و پێکهاتەی چالاکە زیندووەکانیان کە یارمەتیدەرن لە باشترکردنی هەرسکردن و بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن و تێکچوونی گەدە و ڕیخۆڵە بۆ فێرخوازان باسکرد.
هەر لە میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان ئاشناى چەندین جۆری ئامادەکاری گیایی و دەرهاویشتە و خواردنەوە دەرمانییەکانیان بوون، کە لە پزیشکی نەریتی و سەردەمدا بەکاردەهێنرێن، جگە لەوانەش دکتۆر بەدر بنەما زانستیەکان و تایبەتمەندییە چارەسەرییەکانی ڕووەکەکان بۆ فێرخوازان بەشێوەیەکى زانستى ڕوونکردەوە، جەختیشی لەسەر گرنگی پشتبەستن بە بەڵگەی زانستی لە چارەسەرکردنی ڕووەکە دەرمانییەکاندا کردەوە.
سەردانەکە دەرفەتێکی گرنگى بۆ فێرخوازان ڕەخساند بۆ لە نزیکەوە تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان خۆراک و پزیشکی گیایی، هەروەها ئەزموونەکە تێڕوانینێکی بەنرخی بە فێرخوازان بەخشی سەبارەت بە توانای ڕووەکی دەرمانی وەک چارەسەری تەواوکەر.