فێرخوازانى بەشی وەرگێڕانی بە سەردانێکى مەیدانى کتێبفرۆشی ئەمازۆن بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/٢/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر عیماد الدین مەجید محمد و، بەبەشداری کۆمەڵێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم و چوارەم، بە سەردانێکی زانستی مەیدانى کتێبفرۆشى ئەمازۆن لە شارى هەولێر بەسەردەکەنەوە.
فێرخوازان لەلایەن بەڕێز مەناف محەمەد بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئەمازۆن پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکدا باسی لە سروشتی کتێب و سەرچاوەکانی بەردەست لە کتێبخانەکەیان بۆ فێرخوازان کرد، هەروەها چۆنیەتی هەڵبژاردنی ڕێگە گونجاوەکان بۆ مەبەستی وەرگێڕان و توێژینەوەی ئەکادیمی لایەنێکى دیکەى قسەکانى بوو، جگە لەوەش ئاماژەى بە شێوازە جیاوازەکانی سەرچاوە ئەکادیمییەکان کرد، لەوانەش APA و MLA، دواتر مەناف محەمەد بەشێوەیەکى مەیدانى هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ ناساندنى لایەنە گرنگەکانی کتێبخانەکان بۆ پاڵپشتیکردنی لە کارى وەرگێڕان و توێژەران بە دابینکردنی کتێب و گۆڤاری تایبەتمەند لە بوارە جیاجیاکاندا، هاوکات باسى لە میکانیزمی چاپ و بڵاوکردنەوە و مافی چاپکردن کرد.
هەر لەم سەردانەدا گفتوگۆ لەبارەى دیارترین ئاڵنگارییەکانى کارى وەرگێڕان و گەڕان بەدوای سەرچاوەی متمانەپێکراو کرا، جگە لەوەش باس ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە ئاسانکاری دەستڕاگەیشتن بە کتێبە دیجیتاڵییەکان و ئاماژە مۆدێرنەکان کرا، کە توانای فێرخوازان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی توێژینەوەی بەرز کردۆتەوە.