فێرخوازانى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەشداری چالاکییەکانی پاڵەوانێتی بادمينتۆنی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکەن
ڕۆژى ( 19/11/2025) پاڵەوانیەتی بادمینتۆنی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا بە بەشداری حەوت هەڵبژاردەی عەرەبی کە بریتیین لە: عێراق ، قەتەر ، بەحرێن ، سەڵتەنەی عەمان ، لوبنان ، فەلەستین ، سوریا لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی ئەکاد دەستى پێکرد.
لەو پاڵەوانێتیەدا، کە بڕیار وایە تا ڕێکەوتى (26/11/2025) بەردەوام بێ، ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (25/11/2025) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغەکانى سێیەم و چوارەمی بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر ئەحمەد سەعید سەردانی پاڵەوانیەتیەکەیان کرد و لەلایەن (هەڤال عبدالعزیز) سەرۆکی یەکێتی بادمینتۆنی عیراقی پێشوازییەکی گەرمییان لێکرا .
یارییەکانى پاڵەوانێتیەکە لە کەشێکی پێشبڕکێیی و ڕۆحی وەرزشیی بەرزدا بەڕێوەچوو و، فێرخوازانیش لە نزیکەوە ئاشناى میکانیزمەکانی ڕێکخستنی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبردنی پێشبڕکێ وەرزشییەکان بەپێی ستانداردە جیهانییەکان بوون، بەتایبەت لە بوارەکانی ڕاهێنان، ناوبژیوانی و ڕێکخستنی وەرزشی، ،ئەوەش وایکرد فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى و کرداری بینەری چۆنیەتی ناوبژیوانیکردن و یاریکردنی یاریزانانی نێودەوڵەتی بوون .
ئەم پاڵەوانیەتیە لەلایەن یەکێتی بادمینتۆنی عێراقییەوە سەرپەرشتی دەکرێ و، لە هەولێری پایتەختی کوردستان یارییەکانی بەرێوەدەچێ .





