فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی قوتابخانەی مەعاریفی نێودەوڵەتی بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٣/٢/٢٠٢٢) سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ گروپێک لە فێرخوازانی قۆناخی سێیەم بۆ قوتابخانەی مەعریفی نێودەوڵەتی – هەولێر ڕێکخست.
ئەو سەردانە زانستیە، کە بەسەرپەرشتی هەردوو مامۆستای یاریدەدەر (شوانە قادر پیرۆت) و (سامان بابەکر وەتمان) بەڕێوەچوو، لە قوتابخانەی مەعریفی نێودەوڵەتی – هەولێر بەگەرمى لەلایەن مامۆستا بەشدار ئیحسان عەبدوڵڵا یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازیان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لەبارەى قوتابخانەکەیان و مێژوى دامەزراندنى و میتۆدەکانى فێربوون لە قوتابخانەکەیان پێشکەش بەمامۆستایان و فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى کرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بە شێوازی چەند گرووپێک سەردانی چەند پۆلێکی قوتابخانەکەیان کرد و، لەگەڵ ستافی مامۆستایان ئاڵوگۆڕى بیروڕا لەبارەى شێوازە هاوچەرخەکانی فێرکردن و خویندن کرد.دواتر فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى سەردانی کتێبخانەی قوتابخانەکە و هۆڵی کۆنسێرتی قوتابخانەکەیان کرد و، بینەرى چەندین چالاکیەکى جۆراو جۆری فێرخوازانى قوتابخانەکە بوون.
لەکۆتاییشدا، مامۆستایانى سەرپەرشتیار بەناوى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسی مامۆستا بەشدار و مامۆستایانی قوتابخانەکەیان کرد بۆ ئەو پێشوازییە و ئاشناکردنى فێرخوازان بەچۆنیەتى بەڕێوەبردنى قوتابخانە و پۆلەکان.
بەشی پەروەردەی گشتی بە گرنگیەوە بەگرنگیەوە کار بۆ بەستنەوەی پرۆگرامەکانى خوێندن بەبازاڕی کار دەکات و، میکانزم و میتۆدى جیاواز پەیڕەو دەکات بۆ ئاشناکردنی فێرخوازان بە ژینگەى داهاتوى کاریان.