فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی لە باخچەیەکی ساوایاندا چالاکیەکی هۆشیاری کەلتووری ئەنجام دەدەن
کۆمەڵێک لە فێرخوازانى قۆناغی یەکەم لە بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە پێکهاتبوون لە هەریەک (ژیلە حەسەن، ئاسین ڕیاز، ڕێناس ئەلیاس، سەوین سلێمان) بە سەرپەرشتى دکتۆر ئەحمەد عەبدولعەون سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى و، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەری شەهزاد ڕەمەدان سەردانی باخچەى منداڵانى ئەلحیاتیان لە شاری هەولێر کرد.
فێرخوازان لە لایەن خاتوو زەیتون عەلی بەڕێوەبەری باخچەی ساوایان منداڵان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، دواتر فێرخوازان چەندین چالاکی فەرهەنگی و هۆشیارییان بۆ منداڵان ئەنجامدا، لەوانە شانۆگەرییەک، چیرۆک گێڕانەوە، یاری پەروەردەیی. ئەم چالاکییانە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەردەوام بوون و ئامانج لێی پەروەردەکردنی منداڵەکان بوو لەسەر گرنگی بەها ئەخلاقییەکانی وەک ڕاستگۆیی، بەرپرسیارێتی، ئاسایش، ڕێزگرتن، یەکسانی و یارمەتیدانی کەسانی دیکە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا دیارییەکی یادگاری پێشکەش بە بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان کرا و، بە ناوی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سوپاس بەڕێوەبەرى باخچەکە کرا.