فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی و ڕاگەیاندن بۆ پاڵپشتیکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان، هەڵمەتێکى مرۆییان بەڕێوەبرد
لە دەستپێشخەرییەکی مرۆیی کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی یەکانگیرى کۆمەڵایەتییە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، هەریەک لە بەشی پەروەردەی گشتی و بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتی هاوبەشیان لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان بۆ هاوکاریکردنى خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان بەڕێوەبرد.
هەڵمەتەکە لە ڕێکەوتى (٢١/٣/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى دکتۆر ئەحمەد عەبدولعەون سەرۆکى بەشی پەروەردەی گشتی و مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهدی سەرۆکى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان – هەولێر و، بەبەشدارى (مينا علاء و ڕەوان سيف) فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى و، (صفوان بهاء الدين ورنج عبد الرحمن) فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو، لە میانەى هەڵمەتە هاوبەشکەیاندا فێرخوازان (52) سەبەتەی خۆراکیان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان و ژمارەیەک لە کرێکاران و فرۆشیارانی سەر شەقامەکان.
سەبەتەی خۆراکەکە کۆمەڵێک کەلوپەلی سەرەتایی جۆراوجۆری بۆ مانگى پیرۆزى ڕەمەزانى لە خۆگرتبوو، وەک ئاردی، ڕۆن، شەکر، برنج، گەنمەشامی و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکە کە یارمەتی خێزانەکان دەدەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانیان. لای خۆشیانەوە خێزانە سودمەندەکان و کرێکاران و فرۆشیاران سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم دەستپێشخەرییە بەخشندەیە دەربڕی و ستایشی هەوڵەکانی زانکۆیان کرد لە پێدانی هاوکاری و کۆمەکردنیان.