فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان بە چالاکى جۆراوجۆر پیرۆز دەکەن
بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستای کوردستان، رۆژى یەکشەممە ریکەوتى (٥/١٠/٢٠٢٥) گروپیک لە فیرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژان عەلی خدر و مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید، بە چەندین سیمینار و سەردانی مەیدانی بۆ ژمارەیەک قوتابخانە لە شاری هەولێر بۆنەیەکەیان پیرۆز کرد و، وەک ڕێزلێنانێک لە هەوڵ و کۆشش و بەشدارییە بەنرخەکانی مامۆستایان گولى تایبەتیان پیشکەشکردن.
وەک بەشێک لە بۆنەکە، فیرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولیر سیمینارێکیان بە ناونیشانی “مامۆستایانی دڵسۆز” لە ئامادەیی ژیار سازکردن سەرەتا فیرخوازان لەلایەن مامۆستا شەیدا شاکر ڕەزا بەڕێوەبەری قوتابخانەکەبە گەرمی پێشوازی کرانن لە وتەیەکیدا ستایشی دەستپێشخەرییە ئامانجدارەکەیانی کرد. بە هەمان شێوە، فیرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى لە ئامادەیی دارین سمیناریکى هاوشیوەیان پیشکەش کردن بۆ ئەوەش مامۆستا سالم سەباح بەڕێوەبەری ئامادەییەکە سوپاس و دەستخۆشى لە فیرخوازان کرد بۆ ڕێزگرتنیان لە پیشەی مامۆستایەتی.
جگە لەوەشن فیرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولیر هەر بەو بۆنەیەوە سەردانی ژمارەیەک قوتابخانەی حکومی و ناحکومییان لە شاری هەولێر کرد، لەوانە: فاخیر میرگەسۆری، تارگێت، پاراماونت، مۆنتێسۆری و قوتابخانەى جیهان. لە میانی ئەم سەردانانەدا، فیرخوازان گوڵ و نامەی ڕێزلێنان و نامیلکەیان پێشکەش بە مامۆستایان کرد، وەک دەربڕینێک بۆ سوپاسگوزارییان بەرامبەر ڕێنماییەکانیان و دڵسۆزی و پابەندبوونی بەردەوامیان بە پەیامی پەروەردەیی.
چالاکییەکان لە کەشێکی پڕ لە خۆشەویستی و ڕێزگرتنی دوولایەنەدا کۆتاییان هات، کە تیایدا فیرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولیر و مامۆستایان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر ئەم دەستپێشخەرییە بەرزەی کە ڕۆحی داننان بە فەزڵی مامۆستا و پێگەی بڵندی لە کۆمەڵگەدا بەرجەستە کرد.