فێرخوازانى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی سەردانی نووسینگەی ڕێکخستنى پارتى دێموکراتی کوردستان دەکەن
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/٢/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەم لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی نووسینگەی ڕێکخستنى پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد، فێرخوازان لە لایەن چیا محەمەد ئاغا هەرکی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری لێپرسراوی فەرمانگەی ڕێکخستنى پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازییان لێکرا.
پاشان لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەى گرنگی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی و ڕۆڵی لە ئاشناکردنی نەوەی نوێی بە سیاسەت کرد، لەگەڵ هەوڵدان بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە گرنگترین شێوازەکانی کاری دیپلۆماسی و ڕێگەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخ و قەیرانە جۆراوجۆرانەی کە ڕووبەڕووی هێزە سیاسییە چالاکەکانی دەوڵەت دەبێتەوە، ئەوەش بە پشتبەستن بە بنەما و ڕێسای زانستی و کردەیی و ڕێساکانی پراکتیکی کاری سیاسی و دیپلۆماسی.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا کۆمەڵێک گفتوگۆ و پێشنیازى جۆراوجۆر سەبارەت بە پرۆگرامەکانى خوێندن خرایەڕوو، بەو پێیەى بەشەکە بەشدارییەکی کاریگەر لە داڕشتنی داهاتووی سیاسی و دیپلۆماسیی دەکات، لە بەرانبەردا چیا محەمەد سەرسامی خۆی بە ئاستى زانیاری فێرخوازان لە پرسە سیاسی و ستراتیژییەکان و توانای تێگەیشتن و شیکردنەوەیان دەربڕی و، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.