فێرخوازانى بەشی پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان و دیبلۆماسی گەشتێکی ئەکادیمی بۆ دەستەى پارستن و چاککردنى ژینگە ئەنجامدەدەن
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٧/١٠/٢٠٢٥، سەرۆکایەتى بەشى پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان و دیبلۆماسی لە زانکۆى جیهان-هەولێر ، بەسەرپەرشتى دکتۆر رشید میکائیل محمد؛ گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازان بۆ دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە ڕێکخست.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن دکتۆر صنعان عبدولا وتەبێژی دەستەى ژینگە و بەرێوەبەرى فەرمانگەى هۆشیارکردنەوەی ژینگە پێشوازی گەرمیان لێکرا، پاشان دکتۆر صنعان عبدولا لە وتەیەکیدا باسى لە کاروبارەکانى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى بۆ فێرخوازان کرد، هاوکات باسى ژینگەو گۆرانی کەش و هەواو مەترسیە ژینگەیەکان بۆ فێرخوازان کرد. دواتر کاروباری یاسایی و رێنمایەکانى دەستەى ژینگەشی بۆ فێرخوازان رونکردنەوە، لەلایەکى دیکەوە وتەبێژی دەستەى ژینگە و بەرێوەبەرى فەرمانگەى هۆشیارکردنەوەی ژینگە یاوەرى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوە بەشە جیاوازەکانى دەستەى ژینگە، لە میانەى سەردانیکردنیان لە هۆبەى سایت و سۆشیال میدیا لەسەر کاروباری راگەیاندن فێرخوازان زانیاریان وەرگرت.
بۆ ئەوەش فێرخوازان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ دەستەى ژینگە دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە، وجەختیان لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە سەردانانە گرنگن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستى شارەزایی فێرخوازان لە بوارە جیاکان.