فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن سەردانى یەکێتیی پەرلەمانتارانى کوردستان دەکەن
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (21/1/2025) بەچاودێرى سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی یەکێتیی پەرلەمانی کوردستانیان لە شارى کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان ژمارەیەک دیداریان لەگەڵ پەڕلەمانتارانى پێشوو ئەنجامدا و، گفتوگۆیان لەبارەى میکانیزمەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان، و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەکانی یاسادانان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ ئەوەش پەڕلەمانتارانى خانەنشین کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (نیعمەت عەبدوڵڵا ئەندامی خولی یەکەم، کەریم بەحری برادۆستی ئەندامی خولی دووەمو، شێردێل تەحسین، کە ئەندامی خولی سێیەم بوو) ئەزموون و زانیاری خۆیان لەسەر میکانیزمەکانی کاری پەرلەمان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هەروەها ئاماەژیان بەو ئاڵنگاریی و کێشانەش کرد، کە ڕووبەڕووى دەسەڵاتی یاسادانان لە هەرێمى کوردستان دەبێتەوە.
هەر لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لەگەڵ ئەندامانى یەکێتى پەڕلەمانتاران گفتوگۆیان لەبارەى یاسا و یبڕیارە پەسندکراوەکانى پەڕلەمان کرد، هاوکات شیکردنەوەى هەنگاوەکانى چۆنیەتى ئامادەکردن و گفتوگۆکردن و پەسندکردنى یاساکانى لایەنێکى دیکەى گفتوگۆکانى پێکهێنا، فێرخوازانیش خۆشحاڵى خۆیان بەو سەردان و پێشوازییە دەربڕی، وەک خۆیان باسیان کرد سەردانەکەیان بووە دەرفەتێکى گرنگ بۆ ئەزمونى کارى ڕۆژنامەوانى و پیشەییان لە داهاتودا.
.