فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن سەردانی کتێبخانەی ئاشتی دەکەن
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (10/2/2025)، فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی کتێبخانەی ئاشتییان لە شاری هەولێر کرد، ئەوەش لە چوارچێوەی چالاکییەکی ئەکادیمیەکانى بەش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستى زانستی ڕۆشنبیری فێرخوازان.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ئەحمەد جەمال حەمە کەریم بەڕێوەچوو، و فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى ڕاگەیاندن لەلایەن بەڕێز ئاشتی شێرکۆ، بەڕێوەبەری کتێبخانەوە پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکیدا خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و ڕۆڵی زانکۆی جیهان-هەولێرى لە پاڵپشتیکردنی چالاکییە زانستییەکان بەرز نرخاند، هیواشى خواست ئەم جۆرە چالاکیانە بەردەوام بن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ڕۆشنبیری لای فێرخوازان، هەر لە لە میانەی سەردانەکەیاندا، خوێندکاران بەدواداچوونیان بۆ کۆمەڵێک کتێب و سەرچاوەی زانستى بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی کرد، کە لە کتێبخانەکە بەردەستن، دەوڵەمەندن بە زانیاریی گرنگ لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و مێژوودا.
بۆ ئەوەش مامۆستاى سەرپەرشتیار سوپاسى خاوەنى کتێبخانەى ئاشتى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان، هەروەک بە گرنگیەوە باسى کتێبخانەی ئاشتى کرد، کە دەوڵەمەند بە سەرچاوەى جۆراو جۆر بۆ پێشخستنی کەلتووری خوێندنەوە و توێژینەوەی زانستی.