فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ئاشناى ڕێکارە یاساییەکان دەبن
لە چوارچێوەى چالاکیە بەردەوامەکانى سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن بۆ پراکتیزەکردنى بابەتە جۆراوجۆرەکان لە ژینگەى کارکردن، ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٩/٢/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانییان بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ئەنجامدا.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عەلی مونعیم محمد بەڕێوەچوو، هەریەک لە فێرخوازان (قەرمان جەوهەر خدر، سەرکار حسێن حەمەد، عومەر غالب عەبدول لەتیف و، ژیار ئیسماعیل عەبدولڕەحیم، جولیا حاتم مەحمود و، سەروین زاتی نەجمەدین) لە میانەی سەردانەکەیاندا بەش و یەکە جیاجیاکانی دادگاکەیان بەسەرکردەوە و، چەند دیدارێکى ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا، بۆ تێگەیشتن لە ڕێکارەکانی پەیڕەوکراو لە دۆسیەکانی پێکهێنانى ژیانى هاوسەری و جیابوونەوە، بۆ ئەوەش لەگەڵ دادوەر و پارێزەران گفتوگۆیان کرد و، زانیارییان لەسەر ڕێکارە یاساییەکان و ئاڵنگارییەکانى پەیوەست بەم پرسانە بەدەستهێنا.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە بەردەوامەکانی فێرخوازان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکى بەدوداچوون دێ، کە تیشک دەخاتە سەر جیابوونەوە و ڕێکارەکانی پێکهێنانى ژیانى هاوسەری بە سەرەنجدان لەسەر کەیسە ڕاستەقینەکان و کارلێککردن لەگەڵ پسپۆڕانی یاسایی، فێرخوازان توانیان تێڕوانینێکی بەنرخ بەدەست بهێنن.