فێرخوازانى بەشی ژمێریاری بەشداری لە پیشانگەی بازرگانی ئۆدۆ 19 (Odoo 19) دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (٥/١١/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشی ژمێریاری بەسەرپەرشتى مامۆستا ڕێبین بیلال محەمەد سەردانى پیشانگەی بازرگانی ئۆدۆ (Odoo Business Show) لە هەولێر کرد.
لەو پیشانگەیەدا، کە لە هۆتێل ڕۆتانا بەڕێوەچوو، ئەنەس کیفاح کەریم، ستراتیژکاری کۆمپانیا لە کۆمپانیای ئۆدۆ باسکرد، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا ڕوونکردنەوەیەکى لەبارەى تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی سیستمی ئۆدۆ و ڕۆڵی گرنگی لە بەهێزکردنی شێوازەکانی بەڕێوەبردنی بازرگانی مۆدێرن باسکرد. لە بەشیکى دیکەى باسەکەیدا جەختی لەسەر سوودە زۆرەکانی وەرگرتنی نوێترین و بەهێزترین وەشانی ئۆدۆ، واتە ئۆدۆ 19، کردەوە، چونکە ڕێگە بە دامەزراوە و کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان دەدات چارەسەرى بوارە بازرگانییە یەکخراوەکان ئەزموون بکەن، ئەوەش بە بوونی باشترکردنی وێبسایت بە پشت بەستن بە AI.
جگە لەوەش ئەنەس کیفاح کەریم ڕونیکردەوە، کە ڕووکارەکانی فرۆشتنی ئەلیکترۆنی کە لە نوێبونەوەدان، باشترکردنی شێوازەکانی کاری POS (خاڵی فرۆشتن)، بەڕێوەبردنی پێشکەوتووی کەنبار (inventory) و، ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی فێکسپڵ، ئۆدۆ 19 داهێنانە گشتگیرەکان دابین دەکات، ئەوەش کارەکان کارا تر دەکات، هاوکات تێچووەکان کەم دەکاتەوە و بەرهەمهێنان بەرز دەکاتەوە، لە کۆتایدا تیشکی خستە سەر ئەوەی چۆن ئەم پێشکەوتنانە کۆمپانیاکان هان دەدەن بڕیارەکانیان لەسەر بنەمای داتا بدەن، ئەزموونی کڕیاران باشتر بکەن و گەشەیەکی بازرگانی بەردەوام و زیرەکتر بەدەست بهێنن.
لە کۆتایدا، هانى فێرخوازانیدا ڕاهێنانى تەواو بکەن لەسەر ئەو پرۆگرامە بەتایبەت لە بوارى ژمێریارى ، بۆ ئەوەش سوودەکانى بەشێوەیەکى ڕوون کردەوە، هەر لە قۆناغى بەرهەمهێنان و ژمێریارییەوە تا بەڕێوەبردن، فرۆشتن و بازرگانی ئەلیکترۆنی…هتد.







