فێرخوازانى بەشی ژمێریاری بەگەشتێکی زانستی کۆمپانیای فابیاب لە شاری هەولێر بەسەردەکەنەوە. Categories بەشی ژمێریاری Date تشرینی یهكهم 12, 2024 بەمەبەستى ئاشناکردنى فێرخوازان بە سیستمی کارکردن و پیشەسازی و تەکنیکی و ژمێریاری و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری، سەرۆکایەتى بەشى ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست . ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٨/١٠/٢٠٢٤) فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی ژمێریاری بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر راز ئازاد جلال سەردانى (کۆمپانیای فابیاب)یان لە شارى هەولێر کرد و، بە گەرمى لەلایەن (ئیحسان یاسین هەورامی) دامەزرێنەر و ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمپانیاکە پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ سەردانیکردنى سەرجەم بەشەکانی کۆمپانیا، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان هەریەک لە بەشەکانى دارایی و بەرهەمهێنان بەسەرکردەوه و، لەلایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانى بەشى بەرهەمهينان کورتەیەکیان لەبارەى کارەکانیان و پەیوەندی نێوان بەشی دارایی و بەرهەمهێنان پێشکەش بە فێرخوازان کرد. هەر لە میانەی گەشته زانستیەكەیاندا، فێرخوازان سەردانی بەشی دارایییان کرد و، ڕەفعەت الخليف بەڕێوەبەرى ژمێریاری کۆمپانیاکە کورتەیەکى دەربارەى سيستمى ژميريارى کۆمپانیا پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هەروەها ڕوونکردنەوەى پێویستى لەبارەى مووچە و باڵانس و بەیاننامەی داهات بۆ فێرخوازان باسکرد و، جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە کارەکانیان لە ڕێگەی سيستمێکى تایبەتەوە ڕۆژانە ڕایی دەکەن، گەشتە زنستیەکە بووە وێستگەیەکى گرنگ بۆ ئاشنابوونى فێرخوازان بە لایەنى بەڕێوەبردنى کاروبارى ژمێریارى لە کۆمپانیا و کەرتى تایبەت، بۆ ئەوەش سەرپەرشتیارى گەشتەکە زانستیەکە سوپاسى بەڕێوەبەرى و ستافى کۆمپانیاکەى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان. Share: University Press Previous post فێرخوازانى دیزاینى ناوخۆیی بەدواداچوون بۆ دیزاینى نۆژەنکردنەوەى خانووەکانى قەڵا دەکەن تشرینی یهكهم 12, 2024 Next post فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ چالاکیی زانستی و پەروەردەیی لەسەر ڤیتامینەکان لە قوتابخانەیەک بەڕێوەدەبەن تشرینی یهكهم 12, 2024 You may also like فێرخوازانى بەشى ژمێریارى هەڵمەتێکى چاندنى نەمام و بەرەوپێشبردنی هۆشیاری ژینگەیی بەڕێوەدەبەن شوبات 21, 2025 فێرخوازانى بەشى ژمێریارى دیارى پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکەیەک دەکەن شوبات 18, 2025 فێرخوازانى بەشی ژمێریاری؛ دیاری بەسەر قوتابیانى قوتابخانەی پەیمانى بنەڕەتی دابەش دەکەن شوبات 3, 2025