فێرخوازانى بەشی ژمێریاری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەکەن
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (5/5/2025)، سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغی چوارەم و قۆناغی دووەم بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕێکخست.
لەمیانەى ئەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتى دکتۆر ئیبراهیم حسێن و مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد بەڕێوەچوو، سەرەتا فێرخوازان لەلایەن ڕێزان سەعدى بەڕێوەبەری بەشى ئاو و، عبدالباسیت وەلی عەلی بەڕێوبەری ژمێریاری و حەیدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری بەشی بودجە پێشو بەڵگەنامەی پێویسازییان لێکرا، پاشان بەڕێوبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیەکە بەدوور و درێژى باسى لە تۆمارکردنی مامەڵە داراییەکان لە تۆماری ڕۆژانەى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کرد، لەوانەش ئاماژە بە (ژمێریاری ٨٦) و گواستنەوەیان بۆ تۆماری ژمێریاری، (ژمێریاری ٦٦)، (ژمێریاری ٢) و، (ژمێریاری ٤) کرد، هەروەک ئامانج لە بەکارهێنانی هەر تۆمارێک بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە، پاشان باسى لە چۆنیەتی هاوتاکردن و ئەنجامدانی دەستکاریکردنی ژمێریاری، هەروەها ئامادەکردنی ڕاپۆرتی دارایی کرد، ئەوەشى ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر پەیڕەوی لە سیستمى ژمێریاری لامەرکەزی حکومی دەکات و ئێستا هەژماری تایبەتى لە بانکەکاندا هەیە.
لە کۆتایی سەردانەکەیاندا فێرخوازان بەشەکانى بەڕێوەبەراتیەکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى کاروبارى ڕۆژنامەى بەڕێوەبەرایەتیەکە بوون، بەتایبەت ئەو کارانەى پەیوەست بوون بە کاروبارى ژمێریارى، لە کۆتایشدا مامۆستایانى سەرپەرشت سوپاسى بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کردبۆ پێشوازیکردن و پێشکەشکردنى ڕونکردنەوەى پێویست بە فێرخوازان لە بوارى ژمێریارى و کارگێڕى.