فێرخوازانى بەشی ژمێریاری سەردانێکی زانستیی بۆ کۆمپانیای ئاسنکار ئەنجام دەدەن
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ پەرەپێدانی ئاستى تێگەیشتنی فێرخوازان، بەسەرپەرشتی مامۆستا ڕێبین بلال محەمەد، فێرخوازانى قۆناغى سێیەم و چوارەم بە سەردانێکی زانستی کۆمپانیای ئەسنکار (ASNKAR Company) یان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە ڕۆژی یەک شەممە، ڕێکەوتی (٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥) بەڕێوەچوو، فێرخوازان بە گەرمى لەلایەن هیوا حەمەد بەڕێوەبەرى کارگێڕى پێشوازییان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لەبارەى کۆمپانیاکەیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد و وتى: کۆمپانیای ئاسنکار یەکێکە لە ناوە دیار و پێشەنگەکانی کەرتی پیشەسازیی کانزایی لە ناوچەکەدا. پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بە بەشە جیاوازەکانى کۆمپانیاکە، لەوچوارچێوەیەشدا فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى پرۆسەکانی بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردن لە ناو کۆمپانیاکەد بوون.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان لەگەڵ سەرپەرشتیار و ستافى کۆمپانیاکە کۆبونەوە و گفتوگۆیەکی کراوەیان دەربارەی میکانیزمەکانی ژمێریاری لە کۆمپانیایەکی پیشەسازیدا کرد، بۆ ئەوەش فێرخوازان کۆمەڵێک پرسیار و سەرەنجیان لەو بارەیەوە خشتەڕوو بەتایبەت لە بوارەکانی ژمێریاری تێچوو (Cost Accounting)، ژمێریاری بەرهەمهێنان (Production Accounting)و، بڕیاردانی دارایی (Financial Decision-Making) لە چوارچێوەی کارێکی پیشەسازیی گەورەدا.
لەکۆتایی سەردانەکەدا، مامۆستا ڕێبین بلال محەمەد بە ناوی زانکۆی جیهان-هەولێرەوە، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم ستافی کۆمپانیای ئاسنکار کرد بۆ پێشوازی گەرم و دابینکردنی ئەو دەرفەتە بەنرخە بۆ فێرخوازان بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر لەسەر ڕۆڵی گرنگی ژمێریاری لە پشتگیریکردنی گەشەی پیشەسازی و داهێناندا.