فێرخوازانى بەشی ژمێریاری هاوکارى مرۆیی پێشکەش بە نەخۆش و چارەسەرخوازانى نەخۆشخانەى نانەکەلى دەکەن
ڕۆژی سێشەممە 21ی 1ی 2025، سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مرۆیی بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ نەخۆشەکانى خوێن و شێرپەنجە لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لەو سەردانەدا، کە بەشداریی فێرخوازانى قۆناغی دووەم و بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدە ڕاز ئازاد جەلال بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لەلایەن کارزان ئیبراهیم خەلیل بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی نانەکەلى پێشوازییان لێکرا. لە میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان بەشی ژمێریاری کارلێکیان لەگەڵ ١٠٠ منداڵی نەخۆش کرد و دیاریان بەسەردا پێشکەش کردن و گفتوگۆیان لەگەڵ کرد و بەختەوەرییان کردن.
لە بەرانبەردا ستافى کارگێڕى نەخۆشخانەکە سوپاسى ئەم دەستپێشخەرییە مرۆییە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، جەختیان لەسەر کاریگەرییە دەروونییە ئەرێنییە ئەم جۆرە سەردانانە لەسەر منداڵانی نەخۆش کردەوە، بۆ ئەوەش مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال سوپاسى کارزان ئیبراهیم خەلیل بەڕێوەبەری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی کرد، کە بەردەوام پاڵپشتى ئەو جۆرە دەستپێشخەریانە دەکات.