فێرخوازانى بەشی کارگێری کار سەردانێکی زانستیان بۆ کۆمپانیاییەک ئەنجامدا
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (٣ی تشرینی دووەم ٢٠٢٤)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی کارگێری کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستیان بۆ کۆمپانیایی الحياة لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.
فێرخوازانى قۆناغى یەکەمی بەشى کارگێڕى کار، کە لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر ( هێڤی محمد قادر) سەرپەرشتى دەکران، بە گەیشتنیان لەلایەن بەرێز رێباز حسین حمد بەرێوەبەری بەشی HR و دابەشکردنی مووچە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لەبارەى کارەکانیان لە بەشە جیاوازەکانی کۆمپانیا وەک بەشی کۆگا و مارکێتینگ و کارگێری و بەرهەمهێنان و داریی و IT بۆ فێرخوازان باسکرد، هاوکات ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى کار و ئەرک و بەرپرسیارتیەکانی HR پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان دواتر لەلایەن مصطفى دلزار صابر بەرێوەبەری سەلامەتی خۆراک هاوەڵى کران بۆ بەسەرکردنەوە بەشی بەرهەمهێنانی جۆرە جیاوازەکانی بیبسی و مێرەندا و سێڤن ئەپ، بۆ ئەوەش لە نزیکەوە ئاشناى کاروباری کۆمپانیاکە بوون ، لە کۆتایشدا مامۆستاى سەرپەرشتیارى سوپاسى ستافى کۆمپانییایەکەی کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان.