فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار بەسەردانێکى زانستی بۆ کۆمپانیای زووم بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (28/1/ 2025)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر، سەردانێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای زووم لە شاری هەولێر ئەنجامدا.
لەو چوارچێوەیەدل؛ مامۆستا و فێرخوازان بە گەرمی لەلایەن مەحمود شیت محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری بە بازاڕکردن پێشوازییان لێکرا، ئینجا کورتەیەکى لەبارەى کارەکانی کۆمپانیاکەیان پێشکەش بەفێرخوازان کرد و، ڕوونیکردەوە کە چۆن شیری تازە لە گوندەکان کۆدەکەنەوە، پاشان لە تاقیگەکاندا تاقیدەکرێتەوە بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی، ئینجا دەچێتە قۆناغى پرۆسێسکردن بۆ بەرهەمهێنانى شیر و پەنیر و ماست، ئاماژەی بەوەشکرد کە کەرەستەکان لە ناوخۆ و دەرەوە دەستەبەر دەکرێن، ڕوونیشیکردەوە بەشی بەرهەمهێنان و بە بازاڕکردن هاوکارن لە ساغکردنەوەى بەرهەمەکان و پڕکردنەوەى پێداویستییەکانی بازاڕ.
لە بەشێکى دیکەى قسەکاندا مەحمود شیت محەمەد ئەمین باسی لە ڕۆڵی بەشی دارایی کرد، کە سیستمی ئودو (Odoo) بەکاردەهێنن، وتیشى بەشی فرۆشتن چاودێری ڕێکەوتى بەسەرچوون دەکەن، هەروەک بە گرنیگەوە باسى لە بەشی بە بازاڕکردن، چونکە وەک ئەوەى باسى کرد ئەو بەشە ڕۆڵی لە دیزاینی بەرهەم و دابەشکردنی بە بازاڕەکان، دواتر هۆشمەند نەعمە مستەفا، بەڕێوەبەری توێژینەوەی بازاڕ، باسى لە چۆنیەتى شیکردنەوەى داتاکان کرد.