فێرخوازانى بەشی یاسا سەردانى بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەی تاوانەکانی هەرێم لە هەولێر دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١١/٢/٢٠٢٥) و، لە چوارچێوەی چالاکیە مەیدانیەکانى بۆ بەرزکردنەوەی ئاستى زانیاری پراکتیکی فێرخوازانى بەشەکەى، سەرۆکایەتى بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغی پێنجەم بۆ بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەی تاوانەکانی هەرێم ڕێکخست.
فێرخوازان، بەسەرپەرشتی دکتۆر بەهجەت سەبری ئاکرێى بەڕێوەچو و، فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن عەقید سەرمەد موسلح مستەفا پێشوازی کران، پاشان ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکان لە پاڵپشتیکردنی لێکۆڵینەوە تاوانکارییەکان پێشکەشبە فێرخوازان کرد، پاشان فێرخوازان بە شێوەیەکى پراکتیکى شێوازەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕوداوێکى کوشتنیان بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە، کە تێیدا پسپۆڕانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بەشێوەیەکى مەیدانى پێداچوونەوەیان بەو ئامراز و تەکنیکانەدا کرد کە بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی تاوانەکە بەکارهێنراون، ئەوەشبە پشت بەستن بە بەڵگە و شیکردنەوەی لایەنەکان بەپێی شێوازە زانستییە مۆدێرنەکان.
سەردانە مەیدانیەکە بووە ئەزمونێکى گرنگى بۆ فێرخوازان، بەتایبەت نمایشکردنى تاوانێک و شێوازەکانى لێکۆلێنەوە و بەدەستهێنان و کۆکردنەوەى بەڵگەکانى تاوان.