فێرخوازانى بەشی یاسا سەردانی نوسینگەیەکى ڕاوێژکارى یاسایی بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٠/١/ ٢٠٢٥)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى یاسا سەردانێکی مەیدانیان بۆ بۆ نووسینگەی پارێزەری ڕاوێژکار محەمەد ئەسعەد هەمەوەندی بەڕێوەبرد، سەردانەکە لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەری سامان حەسەن عەلی سەرپەرشتی کرا.
لەم سەردانەدا، دواى ئەوەى مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن پارێزەری ڕاوێژکار، محەمەد ئەسعەد هەمەوەندی پێشوازیان لێکرا، ئینجا کورتەیەکى لەبارەى ئەرکە جۆراوجۆرەکانى نوسینگەکەیانى پێشکەش بە فێرخوازان کرد، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە کۆمەڵێک ئەرک کرد، وەک ئامادەکردنی یاداشتنامەی یاسایی، نوێنەرایەتیکردنی موکلەکان لەبەردەم دادگاکان، لێهاتوویی دانوستان و داڕشتنی یاسایی، هەروەها پێدانى زانیاری بەنرخ سەبارەت بە دۆسیەی تاوانکاری. پاشانیش لەگەڵ فێرخوازان کۆمەڵێک بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد بەتایبەت ئەو ئاڵنگاریانەى پەیوەستن بە کاروبارى پارێزەرایەتى و ئەو کێشانەى لە کارەکانی ڕۆژانەیاندا ڕوبەڕویان دەبنەوە، هەروەک چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە خوێندنی ئەکادیمی لە بواری پراکتیکیدا بەشێکى دیکەى گفتوگۆکان بوون.
سەرۆکایەتى بەشى یاسا بە گرنگیەوە لەو جۆرە سەردانانە دەڕوانى بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە ژینگە جۆراوجۆرەکانى کارکردن، بۆ ئەوەش مامۆستاى سەرپەرشتیار بەناوى سەرۆکایەتى بەشى یاسا سوپاسى پارێزەرى ڕاوێژکارى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان و ئاشناکردنیان بە کاروبارى پارێزەرى.