فێرخوازانى بەشەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى بەرفراوان پیشانگەى هایتێکس بەسەردەکەنەوە
بەبەشداری (120) کۆمپانیا و (15) وڵات رۆژانی سێشەممە ڕێکەوتى (٧/١٠/٢٠٢٥)، شەشەمین پیشانگەی تەکنەلۆژى کوردستان و عێراق هایتێکس (HITEX 2025) لە پیشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە، فێرخوازانى بەشەکانى زانکۆى جیهان-هەولێریش بەشدارییەکى کارایی ڕۆژانى پیشانگەکەیان کرد.
لەو چوارچێوەیەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە یەکەمین رۆژى پیشانگەکەدا، بەشەکانى پیشانگەکەى بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى نوێترین تەکنەلۆژیا و بیرۆکەى داهێنەرانە بوو، هاوکات بەشدارى لە سیمینارێکى دکتۆر نۆزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان بوو، کە لەبارەى کاریگەری ژیریی دەستکرد لەسەر ژیان لە پیشانگەکەدا پێشکەشى کرد.
هاوکات لەسەر ئاستى بەشە زانستیەکانیشدا فێرخوازان گروپ گروپ ڕۆژانە سەردانى بەشەکانى پیشانگەکەیان کرد، لەو چوارچێوەیەدا فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس بە سەرپەرشتی دکتۆر ساڵح مستەفا ساڵح زێباری، سەردانى پیشانگەکەیان کرد و، بەشی کلینیکی (Apotek)یان بەسەرکردەوە و، لەلایەن ئەین هیوا عەلی، پسپۆڕی خۆراک و زانستی خۆراک و دەرچووی بەشى بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس پێشوازییان لێکرا، بۆ ئەوەش خاتوو ئەوین هیوا باسى لە میکانیزمەکانی کارکردن لە کلینیکەکەى بۆ فێرخوازان کرد بەتایبەت لە چۆنیەتى هەڵسەنگاندنی باری خۆراکی و ڕێڕەوەکانی ڕاوێژکاری و بەدواداچوونی بەڵگەنامەیی، پاشان فێرخوازان سەردانى بەشەکانى دیکەى پیشانگەکەیان کرد و بەدواداچوونیان بۆ بەرنامە سۆفتوێرەکانى پلاندانانی خۆراکی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕۆژانەدا کرد.
لەلایەکى دیکەوە گروپێک لە فێرخوازانى بەشى بەشى ئهندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتى پڕۆفیسۆری یاریدەدەر غەسان عمانوئیل بەشەکانى پیشانگەکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى نوێترین داهێنانە تەکنەلۆژییەکان بوون، لەوانە تەکنەلۆژیاکانی ژیریی دەستکرد، ئینتەرنێتی شتەکان (IoT)، بەرنامەکانی ڕاستی زیادکراو و گریمانەیی (AR/VR)، جگە لە سیستمە نوێیەکانی ئاسایشی سایبەری، چاپکردنی سێ ڕەهەندی و چارەسەرە سۆفتوێرە ژیرەکان، کە لە کەرتە جیاوازەکاندا بەکاردەهێنرێن، هاوکات فێرخوازان بەشدارییان لە دانیشتنە زانستییەکاندا کرد ،کە لەلایەن شارەزایان و نوێنەرانی کۆمپانیا بەشداربووەکانەوە پێشکەشکران، ئەمەش وایکرد فێرخوازان ڕاستەوخۆ ئاگاداری میکانیزمی کارکردن و لایەنە کردارییەکانی ئەم تەکنەلۆژیایانە بن.
هاوکات فێرخوازانى قۆناغەکانی دووەم و سێیەم لە بەشى زانستى کۆمپیوتەر، بەهاوڕێیەتى ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەش، سەردانى شەشەمین پیشانگەی تەکنەلۆژى کوردستان و عێراق هایتێکس (HITEX 2025)، لەو چوارچێوەیەشدا جگە لە ئامادەبوون لە سیمینارێکى دکتۆر نۆزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان، بەشەکانى پیشانگەکەشیان بەسەرکردەوە، بەتایبەت پرۆژیەکى فێرخوازى بەشەکەیان (ناجیە نۆزاد قادر) بەسەرکردەوە، ئەو فێرخوازە، کە ئێستا لە قۆناغی سێیەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەرە لە زانکۆى جیهان-هەولێر ئەپڵیکەیشنێکی کوردی فرەزمانى (عەرەبی، ئینگلیزی، کوردی بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و بادینی) لە پیشانگەکەدا نمایش کردوە، ئەپڵیکەیشنەکە ڕێگە بە دروستکردنی هەژماری کەسی، بڵاوکردنەوەی پۆست و ڤیدیۆ، ئەنجامدانی وەرگێڕان دەدات، جگە لە بەشێکی ئیسلامی، کەناڵی ناوخۆیی ڕاستەوخۆ، پەخشکردنی یارییەکان، توانای ناردنی نامە، ژیاننامەی کەسایەتییە ناسراوەکانی کوردستانى هەیە، هەروەها تایبەتمەندییەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ کارلێک و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیش هەیە.
لەلایەکى دیکەوە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٨/١٠/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر لانە شەهاب ئەحمەد، سەردانێکی زانستییان بۆ هەمان پیشانگە ئەنجامدا. فێرخوازان دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پیشانگەکە، ئاشناى نوێترین تەکنەلۆجیا و سیستمە زیرەکەکان و پڕۆگرامەکانی دیزاینی مۆدێرن و کەرەستە بەردەوامەکانی پەیوەندیدار بە بواری دیزاینی ناوخۆیی بوون، کە لە بەشەکانى پیشانگەکەدا نمایش کرابوون. دواتریش ئامادەی وۆرک شۆپێک بوون کە نوێترین ئاراستەکانی لە دیزاینی ناوخۆدا و ڕۆڵی تەکنەلۆجیا لە پەرەپێدانی پڕاکتیکەکانی دیزاینی نوێدا خستەڕوو، هەروەها وۆرک شۆپەکە باسی لە پەیوەندی نێوان ناسنامەی کەلتووری و داهێنان لە دیزایندا کرد.