فێرخوازانى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە نەخۆشخانەکان ڕاهێنانى پراکتیکى ئەنجام دەدەن
لە بەردەوامى چالاکیە زانستیەکان و ڕاهێنانى فێرخوازان بە شێوەیەکى پراکتیکى، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (2024/12/2) لە نەخۆشخانەى نێودەوڵەتى هەولێر فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیکى پراکتیکیان ئەنجامدا.
لەو چالاکیەدا، کە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنى ئاستى زانستى و فێربونى فێرخوازان لە ماوەى کۆرسى یەکەمى خوێندنەکەیان، لەلایەن دکتۆر ريم جار الله و، مامۆستاىانى یاریدەدەر عبد العليم ونافيد كريمي سەرپەرشتى دەکران، بەهۆیەوە توانرا هەڵسەنگاندنە زانستىەکە بە نوێترین تەکنەلۆژیا بکرێ، ئەوەش دەرفەتێکى گرنگى ڕەخساند بۆ فێرخوازان تا لە نزیکەوە ئاشنایی ژینگەى کارکردن لە بوارە جیاوازەکانى پسپۆڕییەکەیان ببن و فێری بەکارهێنانى نوێترین ئامێری تیشکدانەوە ببن، ئەوەش ئەزموونی پەروەردەیی فێرخوازانى دەوڵەمەندتر کرد و باشتر ئامادەیان کردوە بۆ ئەوەى باشتر ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە.
ئەم هاوبەشییەى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پابەندبوونی زانکۆکە بە پێشکەشکردنی خوێندنی پراکتیکى کوالیتی بەرز بۆ فێرخوازانى دوپات دەکاتەوە، هەربۆیە لەسەر ئەو ڕێچکەیەى بەردەوام دەبێ بۆ پێگەیاندنى کادیرى چالاکى و لێهاتوو لە بوارە جیاکان.