
فێرخوازانى دیزاینى ناوخۆیى ئاشناى دیزاینى مۆڵەکان دەکرێن
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بەدیزاینى ناوخۆیی و ڕوکارى دەرەوەى، فێرخوازانى بەشى دیزاینى ناوخۆیی لە شارى هەولێر سەردانى مۆلێکیان کرد.
بەسەرپەرشتى (م.مەیس نەسیر) مامۆستاى وانەى (دروستکردنى نموونەکان) لە ڕێکەوتى (٢٠/١٢/٢٠٢٠) بەشى دیزاینى ناوخۆیی سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لەو سەردانەیاندا، فێرخوازان بەشەکانى (فامیلى مۆل)ى هەولێریان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاشنای دیزاینى ناوخۆیی مۆڵەکە و، ڕووکارى دەرەوە بوون، هەر لە میانەى ئەو سەردانەیاندا فێرخوازان تەواوى پێوانە و تێبینیەکانیان تۆمارکرد لە پێناو جێبەجێکردنى پڕۆگرام و پڕۆژەکانیان بۆ داهاتوو.
سەردانەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شێوازى دیزانینى ناوخۆیی بەشیوازێکى پراکتیکى.