فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر؛ لە پۆڵندا سەردانى شاری مێژوویی گدانسک (Gdańsk)دا دەکەن
لە بەردەوامى پرۆسەى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنیان لەو وڵاتە و، ئاشنابوون بە لایەنى کەلتور و هونەریی و مێژوویی و زانستى، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا سەردانى شاری مێژوویی گدانسک (Gdańsk)دا دەکەن.
لە ڕۆژانى پشووى خوێندنەکەیاندا، هەریەک لە فێرخوازان مینا حسین کەریم، ڤینێ خەلیل میرزا و منی صاڵح سلیمان لە بەشى (بایۆمیدیکاڵ)، کە ئێستا سەرقاڵى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنن لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences)، دەرفەتى پشوەکانیان قۆستەوە و سەردانى شاری مێژوویی گدانسک، کە دەکەوێتە کەنارەکانی باڵتیکی پۆڵەندا.
گەشتە کولتوورییەکەی فێرخوازان بریتی بوو لە سەردان و بەسەرکردنەوەى کڵێسای ناوازەی سانت مەریەم (St. Mary’s Church) کە یەکێکە لە گەورەترین کڵێساکانی خشت لە جیهاندا، کە بە جوانی تەلارسازی و گرنگی مێژووییەکەی بەناوبانگە. هەر لە میانەى گەشتەکەیاندا فێرخوازان بەناو شارۆچکە کۆنە دڵڕفێنەکەدا گەڕانێکیان کرد و، کەشوهەوای زیندوو و شوێنەوارە ئایکۆنییەکانی وەکو کانیاوی نەپتونیان (Neptune’s Fountain) بینی و، چێژیان لە کاتەکان وەرگرت پێکەوە ئاشناى لایەنێکى گرنگى مێژویی ئەو وڵاتە بوون.