فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە كۆڕبهندی تەندروستی ئاشتی بۆ هۆشیاریکردنەوەی شێرپهنجهی مەمك دەکەن
ڕۆژى یهكشهممه ڕێکەوتى (2/10/2022) ژمارەیەک لە فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە كۆڕبهندی تەندروستی ئاشتی بۆ هۆشیاریکردنەوەی شێرپهنجهی مەمك کرد، کە لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆڕبەندەدا، کە بە ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری ههولێر و ( دکتۆر دلۆڤان محمد فاتح جلال) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و و پزیشکانی ئافرەتان و بەشێک لە چاکبووانی نەخۆشی شێرپەنجە بەڕێوەچوو، لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و سەنتەری دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی مەمەک، ڕێکخرابوو.
لەمەڕاسیمەکەدا بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکى پێشکەشکرد و وتى: لەم ڕۆژەدا لەکۆڕبەندێک کۆبوینەتەوە بۆ بابەتێکی گرنگی هەستیار کە شرپەنجەی مەمکە بۆ هۆشیاریکردنەوەی ئافرەتان بۆ پشکنینی پێش وەختە، بۆیە گرنگە هەموو تاکێک کچان هۆشیاربکەنەوە لە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لەم نەخۆشیە، دواتر بەڕێوەبەری سەنتەری چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی مەمک چالاکیەکانی سەنتەرەکەى بۆ چارەسەری و دەستنیشانکردن بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
لە بەشێکى دیکەى کۆڕبەندەکەدا لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی تایبەتمەند ڕێنمایی و چۆنیەتی هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمەک خستەڕوو، هەروەک باس لەو هۆکارانە کرا، کە ژنان دوچارى ئەو نەخۆشیە دەبن.
مەبەست لەکۆڕبەندەکە هۆشیاریکردنەوەی کۆمەڵگە و کچان و ژنان بوو بە مەترسیەکانى شێرپەنجەى مەمک و ئاشنابوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینی پێش وەختە.
فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى بەپرسیار و بۆچونەکانیان بەشێوەیەکى کارا بەشداریان لە بابەتەکان کرد و، وەڵامى پرسیارەکانیشیان درایەوە.