فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە تاقیگەکانى زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵندا ڕاهێنانى جۆراوجۆر دەکەن
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵەس و، ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنان گەیشتنە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵندا، لە ژێر چاودێرى مامۆستایانى سەرپەرشتیار لە تاقیگەکانى ئەو زانکۆییە ڕاهێنانى جۆراوجۆر دەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا، هەریەک لە ڕەزان ڕائد و عبدالرحمان یعرب لە بەشى (بایۆمیدیکاڵ) و مئاب حسن عەلى مراد لە بەشى (شیکاریی کیمیایی پزیشکی) سەرقاڵی تاقیکردنەوە زانستییەکانن، کە تایبەتە بە ڤایرۆسزانیی، لەوانەش دۆزینەوەی ئەو ڤایرۆسانەی کە خانەکانی شێرپەنجە دروستی دەکەن.
لە مانگى ڕابردوودا، زانکۆى جیهان-هەولێر سێ گروپى فێرخوازانى بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئێراسمۆس پڵەس ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنان ڕەوانەى هەریەک لە زانکۆى زانکۆى وۆچ (University of Lodz) و، زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) کرد.