فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە زانکۆى شارقە دەستیان بەچالاکیەکانیان کرد
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٧/٢/٢٠٢٥) چالاکیەکانى خولى شەشەمینى پرۆگرامی ڕاهێنان بۆ ئامادەکردنی سەرکردەکانی گەنجانی عەرەب لە شارقە دەستى پێکرد و، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریش بەشدارییەکى کارایی چالاکیەکانیان کرد.
لەو چوارچێوەیەدا، هەریەک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر تبارك حسين علي فێرخوازى بەشی دیزاینی ناوخۆیی و، وطيبة فراس غازي لە بەشی تەکنیکى سڕکردن هاوڕێ لەگەڵ نوخبەیەک لە فێرخوازانى بە توانا لە زانکۆکانى وڵاتانى عەرەبى جیاواز بەشداریەکى چەند چالاکیەکیان کرد، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن پڕفیسۆر دکتۆر کەریم همام ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و بەڕێوەبەرى پەیمانگەى پێگەیاندنى سەرکردە لە مصر بابەتێکى بەناونیشانى لێهاتوییە پێویستیەکان بۆ بونیادنانى کەسایەتى پێشکەشکرد، هاوکات دکتۆر ئەمل ئەل عەلى لە زانکۆى شارقە بابەتێکى بەناونیشانى سەرکردایەتى کار لەسەردەمى زیرەکى دەستکرد پێشکەش بە فێرخوازانى ئامادەبوو کرد، دواتریش بە ناونیشانى پلانى ستراتیژى و بەهێزکردنى کارى گروپ دکتۆر محمد عبدالفتاح لە پەیمانگەى پێگەیاندنى سەرکردە پێشکەش کرد، دوابەدواى پێشکەشکردنى بابەتەکان فێرخوازان گفتوگۆ و سەرەنجەکانیان خستەڕوو و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لەو دەوڵەمەندکردنى بابەتەکاندا کرد.
هەر لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى یەکەمین ڕۆژى چالاکیەکاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە پیشانگەیەکى هونەرى کرد، کە تایبەت بوو بە بڵاوکردنەوەى هۆشیارى ڕۆشنبیرى داهێنەرانە، ئەوە جگە لە چالاکیەکى وەرزشى کە تایبەت بوو بە یارمەتیدانى ڕوحى پێکەوەکارکردن و پەرەپێدانى تواناى بە گروپ کارکردن.
واش بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتوو فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى چەندین چالاکیى دیکەى جیاواز بکەن و، بە کۆمەڵێک دەسکەوتى زانستى و سەرکردایەتى و بەهێزکردنى تواناکانیان بگەڕێنەوە زانکۆ.