فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە زانکۆی وۆچ لە پۆڵندا بەشدارى لە بۆنەیەکى تایبەت بەفێرخوازانى نێودەوڵەتى دەکەن
لە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٧/١٠/٢٠٢٥) لە زانکۆی وۆچ (University of Lodz) چالاکیەکى تایبەت بە فێرخوازانى نێودەوڵەتى بەڕێوەچوو، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە زانکۆکە بەشدارییەکى کارایی چالاکیەکەیان کرد.
لە ئێستادا گروپێکى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کە پێکهاتوون لە (سيدرا نهاد اسحق، ريا امير عبّدالجبار، فهد فواد عبدالعزيز و أڤين رعد محمد) قۆناغى چوارەم لە بەشی کارگێڕى کار بە مەبەستی تەواوکردنی کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی وۆچ (University of Lodz)ن، لە میانەى چالاکیەکەدا کە لە فاکەڵتى کارگێڕى زانکۆکە بەڕێوەچوو ، خاتوو مارتا ئۆلاسیک (Marta Olasik) دواى بەخێرهێنانى فێرخوازان لە زانکۆکانى وڵاتانى جیهان، ئینجا زانیارى گرنگى دەربارەى خزمەتگوزارییەکانى فێرخوازان، سەرچاوە ئەکادیمییەکان و ژیانى کەمپ پێشکەش بە فێرخوازان کرد، بە ئامانجى یارمەتیدانى هەمووان بۆ خۆگونجاندنێکى بەشێوەیەکى خێرا و ئاسان لەگەڵ ژینگەى زانکۆکە.
هەر هەمان ڕۆژ، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارىیان لە یەکەمین وانەى ئەکادیمى کۆرسەکەیان کرد، کە تایبەت بوو بە بوارى “هەژمارى تێچوو و کارگێڕى” (Cost and Management Accounting)، کە لەلایەن دکتۆر ئیڤلینا زارزیسکا (Ewelina Zarzycka) پێشکەش کرا. ئەم وانەیە وەک دەستپێکێکى فەرمى گەشتى ئەکادیمى فێرخوازان بوو، کە تێیدا تێڕوانینى بەنرخیان دەربارەى بڕیاردانى دارایى و کۆنترۆڵى کارگێڕى بەدەستهێنا.