فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە شارقە بڕوانامەى خولى شەشەمینى پرۆگرامی ڕاهێنان بۆ ئامادەکردنی سەرکردەیان پێ بەخشرا
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥) چالاکیەکانى خولى شەشەمینى پرۆگرامی ڕاهێنان بۆ ئامادەکردنی سەرکردەکانی گەنجانی عەرەب لە شارقە کۆتایی بەکارەکانى هات و، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریش بڕوانامەى بەشدارییکردنیان پێ بەخشرا.
هەریەک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر تبارك حسين علي فێرخوازى بەشی دیزاینی ناوخۆیی و، وطيبة فراس غازي لە بەشی تەکنیکى سڕکردن لە چالاکییەکانی خولى شەشەمینى پرۆگرامی ڕاهێنان بۆ ئامادەکردنی سەرکردەکانی گەنجانی عەرەب لە شارقە لە چوارەم ڕۆژ و کۆتایی چالاکیەکاندا؛ بەشداری چەندین چالاکیی ڕۆشنبیری و ڕاهێنانی جۆراوجۆری دیکەیان کرد، کە تیایدا تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی تواناکانی سەرکردایەتی، دیپلۆماسی و کارامەیی.
لەو چوارچێوەیەدا سەرەتاى ڕۆژی کۆتایی چالاکیەکان بە پێشکەشکردنى بابەتێک بە ناونیشانی “سەرکردایەتی و دیپلۆماسی” دەستیپێکرد، کە لەلایەن دکتۆر حوسام الدین مستەفا ئەلشریف، جێگری بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئامادەکاری سەرکردایەتی پێشکەشکرا. لە کۆڕەکەدا بابەتگەلێکی گرنگ سەبارەت بە چەمکەکانی ئەتەکێت و پرۆتۆکۆل و ڕێوڕەسمە فەرمییەکان ىگرتەوە، ئەمە جگە لە گرنگی پابەندبوون بە جلوبەرگی فەرمی لە بۆنە جیاوازەکان و جۆرەکانی گونجاو بۆ هەر بۆنەیەکی فەرمی. هەروەها لە کۆڕەکەدا باس لە بناغەکانی مامەڵەی دیپلۆماسی و پەیوەندی کاریگەر لە بازنەی فەرمیدا کرا، لەگەڵ نموونەی پراکتیکی لە ئەزموونە دیپلۆماسییە جیهانییەکان.
دوابەدوای کۆڕەکە، وۆرک شۆپێک بەناونیشانی “کارامەیی نەرم لە چەمکی ئەبستراکتەوە بۆ واقیع وەک سەرکردەیەک” بەڕێوەچوو، کە لەلایەن پرۆفیسۆر عەبدولهای العلامی پێشکەشکرا. لە وۆرک شۆپەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی کارامەیی نەرم لە سەرکردایەتی و پەیوەندیکردن، وەک نووسین و وێنەکێشان و پێشکەشکردن. هەروەها وۆرک شۆپەکە تەکنیکەکانی پێشکەشکردنی پیشەیی لەخۆگرتبوو بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئامادەبووان و گەیاندنی بیرۆکەکان بە ڕوونی، جگە لە ڕاهێنانی پراکتیکی لەسەر چۆنیەتی کاریگەریکردن و ڕازیکردن بە بەکارهێنانی زمانی جەستە و دەنگ.
لە کۆتایی چالاکییەکانی خولى شەشەمینى پرۆگرامی ڕاهێنان بۆ ئامادەکردنی سەرکردەکانی گەنجانی عەرەب ڕێز لە فێرخوازە بەشداربووەکان گیرا و بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەشکرا، ئەوەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵە کاریگەرەکانیان لە چالاکییەکانی پرۆگرامەکان، هەر بەو بۆنەیەوە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى وەرگرتنى بڕوانامەى ڕێزلێنان و بەشداریکردنى خولەکە، قەڵغانی زانکۆی جیهان-هەولێریان پێشکەش بە زانکۆی شارفە و کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبییەکان کرد، وەک پێزانینی هەوڵە گەورەکانیان لە ڕێکخستنی ئەم پرۆگرامە ڕاهێنانە ئامانجدارە و، ڕۆڵی پێشەنگیان لە پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی گەنجان لە بوارەکانی سەرکردایەتی و پەرەپێدانی پیش