فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا هەوڵى فراوانکردنى بازنەى پەیوەندییەکان دەدەن
بۆ تاوتوێکردنى فراوانکردنى بازنەى پەیوەندییە ئەکادیمیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستیەکان، گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە نوێنەرایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى باڵیۆزخانەى عێراقیان لە وارشۆ کرد.
فێرخوازان بە گەرمى لەلایەن دكتور میقداد ئەيوب مەندەلاوى باڵیۆزى عێراق لە پۆڵندا پێشوازییان لێکرا، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەى چەند بابەتێکى ئەکادیمى نێوان زانکۆکانى عێراق بەگشتى و زانکۆى جیهان-هەولێر بەتایبەت لەگەڵ زانکۆکانى پۆڵندا کرا، بۆ ئەوەش باڵیۆزى عێراق دواى بەخێرهێنانى فێرخوازان؛ خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەئاستى پەیوەندییە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆکانى پۆڵندا، کە بەهۆیەوە چەند گروپێک لە فێرخوازان توانیویانە سوود لەو دەرفەتە وەربگرن و درێژە بە خوێندن بدەن، لە کۆتایشدا دكتور میقداد ئەيوب مەندەلاوى پشتیوانى باڵیۆزخانەکەى بۆ دوپاتکردنەوە بۆ هەر کارئاسان و پێداویستیەک.
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر پێکهاتبوون لە هەریەک لە ڕزان ڕائد بارانى وعبدالرحمن يعرب ئیدريس لە بەشى بایۆمیدیکاڵ و، مآب حسن عەلى مراد لە شیکاریی کیمیایی پزیشکی و عمر عادل عباس لە بەشى کارگێڕى کار.
لەلایەکى دیکەوە؛ نیان عثمان محمد فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە ئێستا بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە وڵاتى پۆڵندایە، سەردانی پڕۆفیسۆر دکتۆر کاتەرژینا (Katarzyna Świąder) بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی فاکەڵتی خۆراکزانی مرۆیی لە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان Warsaw University of Life sinces کرد و، لە دیدارێکدا باسیان لە کردنەوەی خوێندنی ماستەر لە بەشى نیوتریشن و دایتیکس لە زانکۆکەیان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆفیسۆر دکتۆر کاتەرژینا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ووتیشی هەوڵدەدەین ماستەری نیوتریشن بەزمانی ئینگلیزی بکەینەوە.