فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا بەردەوامن لە چالاکیە زانستیە جۆراوجۆرەکانىان
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences ) بەردەوامن لە ڕێکخستن و پێشکەشکردنى چالاکى زانستى.
لەو چوارچێوەیەدا؛ نیان عثمان محمد فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس، سیمیناریێکی هاوبەشى بەشیوەی گروپ لەگەڵ سێ لە هاوپۆلەکانی، کە خەڵکى کۆمارى میللى چین و ئاڵمانیان پێشکەشکرد، لە سمینارەکەیاندا باسیان لە بەرهەمی سێو لە وڵاتی کۆمارى میللى چین و پۆڵەندا کرد.
لەو سمینارەیاندا، کە بەسەر پەرشتی مامۆستا (Aleksandra chlebicka) بەوردى باسیان لە دۆخی پیشەسازی و بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی ناوخۆیی و دۆخی بازرگانی کرد، لە کۆتایی سیمنارەکەیاندا گەشتین بەوەی ووڵاتی چین یەکەمی جیهانە لە بەرهەمهینان و کواڵیتى سێو ، بەڵام پۆڵەند سێیەمی سەر ئاستی جیهانە و، بەهۆی خراپی و بەرهەمەکەیان و زوو تێکچوونی لەکاتی گواستنەوە (٥٠ %) تێکدەچێ.
لەلایەکى دیکەوە، ڕەزان ڕائد لە بەشى (بایۆمیدیکاڵ) لە تاقیگەی بنەماکانی نانۆتەکنەلۆژیا لە هەمان زانکۆ، تاقیکردنەوەى لەسەر کاریگەری چەند وردە گەردیلانە لەسەر شێوازی گەشەکردنی مریشک کرد، بەهەمان شێوە تاقیکردنەوەکانى لەسەر خانە زیندووەکانی مرۆڤیش کرد، چالاکیەکەش بووە جێى ڕەزامەندى مامۆستایانى سەرپەرشتیار.