فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا کۆتا چالاکى زانستیان پێشکەش دەکەن
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرکەوتویی بەشدارى لە چالاکیەکانى ڕۆژانى کۆتایی کۆرسى خوێندنەکەیان لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences ) پێشکەش دەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا، عومەر عادل عەباس لە بەشى (کارگێڕى کار) ئەنجامى توێژینەوەیەکى بەناونیشانى ئەمازۆن پرایم ئایر (Amazon Prime Air) پێشکەش کرد، پرۆژەکەى تایبەت بوو بە گەیاندنی بەرهەمەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە. لە پێناو بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن بۆ ناوچە جیاوازەکان.
لەلایەکى دیکەوە هەریەک لە نیان عثمان فیرخوازی بەش نیوتریشن و دایتیتکتس ، مئاب حسن عەلى مراد لە بەشى (شیکاریی کیمیایی پزیشکی) لە وانەی دەرمان و پێکهاتە بچووکەکانی خۆراکی سوودبەخش بۆ تەندروستی (Medications, Drugs and Health-Beneficial Food Micro Components) بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر(piotr koczon) کۆتا بابەتیان پێشکەشکرد، لەو باریەوە نیان عثمان باسی لە کاریگەری دەرمانێکی گروپی ئەنتی هیستامینەکان (cyproheptadine) لەسەر زیادکردنی ئیشتیهای خواردن و کاریگەرییە خراپەکانی کرد، هەروەک فیرخواز مئاب حسن بەو وردى باسی نەخۆشی شەکرە و ئینسۆلین کرد و بابەتەکەى پێشکەش کرد.