فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا سەردانى مۆزەخانەی جیۆلۆجی لە وارشۆ دەکەن
لە بەردەوامى بەسەرکردنەوەى ناوەندە جیاکانى وڵاتەکەدا؛ گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە ئێستادا لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) دەخوێنن سەردانى مۆزەخانەی جیۆلۆجی لە وارشۆ دەکەن و بەشەکانى بەسەردەکەنەوە.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٠/١٢/٢٠٢٤) ئەنجامیاندا، هەریەک لە فێرخوازان موجتەبا سەباح عبدالحسن لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) و سەلمان مەرهەم محەمەد لە بەشى (پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ) بەشە جیاکانى مۆزەخانەکەیان بەسەرکردەوە ، کە یەکێکە لە گەورەترین دامەزراوە جیۆلۆجیەکانی ئەوروپایە و، لە نزیکەوە ئاشناى نمایشکرنى کانزا بە نرخەکانى وەک کریستاڵى جۆراوجۆر و پێکهاتەی بەردی و ئێسکەپەیکەری سەرنجڕاکێشی دایناسۆرەکان و بەرد گڕکانەکانیان…هتد بوون، فێرخوازان ئاماژەیان بەوە کرد سەردانەکەیان بووە هۆى فراوانکردنى دیدگەی زانستیان، هەربۆیەسەردانەکەیان بە ئەزموونێکی فێرکاری گرنگ وەسفکرد، چونکە ئاستى زانیاری و زانستی و توانایان بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەی زانستى فراوانتر کرد.
مۆزەخانەی جیۆلۆجی بە یەکێک لە دیارترین شوێنەوارە کەلتووری و زانستییەکانی پۆڵەندا دادەنرێت و، بەشێکە لە پەیمانگەی جیۆلۆجی پۆڵەندی، لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کرایەوە، لە ئێستادا بووەتە ناوەندێکی گرنگى زانستی شوێنەوارناسی، مێژوویی و جیۆلۆجی، ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار و فێرخواز و توێژەران سەردانى دەکەن و بەشەکانى بەسەردەکەنەوە.