فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا؛ بە گەشتێکى کەلتورى ناوچە جیاکانى وارشۆ بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٢/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا، هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە فێرخوازانى زانکۆى (SGGW) بەشدارییان لە گەشتێکی کەلتورى کرد و، چەند ناوچەیەکى جیایان لە وارشۆ بەسەرکردەوە.
گەشتەکە بریتی بوو لە بەسەرکردنەوەى شوێنە مێژوویی و کەلتوورییەکانی وارشۆ، بۆ ئەو مەبەستە سەردانى کۆشکی (کەلتورى و زانست)یان کرد، کە یەکێکە لە هێما دیارەکانی شارەکە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆڤیەت و گرنگییەکەی لەوەدایە یەکێک لە گەورەترین ناوەندە ڕۆشنبیری و زانستییەکانی پۆڵەندا. لە میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان بەشەکانى کۆشەکەیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە پیشانگە هەمیشەییەکانیان بەسەرکردەوە، کە بابەتەکانی پەیوەست بە زانست و تەکنەلۆژیا و کەلتوور لە خۆگرتووە. هەر لە چوارچێوەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان چەند شوێنێکى تری ڕۆشنبیری و مێژوویییان بەسەر کردەوە، وەک شارۆچکە کۆنەکەی وارشۆ کە یونسکۆیە لە لیستى ناوچە کەلتورییەکان تۆماریکردوە.
لە پەراوێزى سەردانەکەشیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کە پێکهاتوون لە لاڤین وەلید بیراومر لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) و، هەریەک لە مینا حسین کەریم، ڤینێ خەلیل میرزا و، منی صاڵح سلیمان لە بەشى (بایۆمیدیکاڵ) لەگەڵ هاوڕییەکانیان لە لە زانکۆی وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) کۆمەڵێک گفتوگۆى زانستیان لە بوارەکانی نیوتریشن و دایەتێتیکس) و (بایۆمیدیکاڵ) و، ئەزمونى زانکۆکانیان بۆ یەکتر کرد، ئەوەش ئەزموونێکی قووڵی لە هەمەجۆریی کەلتووری و مێژوویی بۆ فێرخوازان دابین کرد و، هاوکاری ئەکادیمی لە نێوانیاندا پەرەپێدا و، ئاسۆی نێودەوڵەتییانى فراوانتر کرد.