فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر خواردنى ئێوارانی ڕەمەزانیان بۆ خانەی بەساڵاچووان ڕێکدەخەن
لە بەردەوامى چالاکییە خۆبەخشی و مرۆییەکانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، گروپێک لە فێرخوازانى بەشەکە بەسەرپەرشتی یاریدەدەری مامۆستا بوشرا عەلی، خواردنى ئێوارانیان بۆ خانەی بەساڵاچووان لە شاری هەولێر ڕێکخست.
ئەو چالاکیە خێرخوازیە چەند بڕگەیەکى لەخۆگرت، لە ماوەى ئامادەکردنى خواردنەکەدا، هونەرمەندان (هەڤاڵ تەمەر خان و جۆزیف ئەحمەد) بە پێشکەشکردنى چەند بەرهەمێکى هونەرى تایبەت بەمانگى ڕەمەزانى پیرۆز دڵى بەساڵاچوانى خانەکەیان خۆشکرد.
پاشان، فێرخوازان بەگشتى و، هەکار محمد عبداللطیف چالاکیەکى کارایان کرد، لە ئامادەکردن و ڕێکخستنى ژەمى خۆراکى ئێوارەیەکى ڕەمەزان بۆ نزیکەى (١٠٠) بەساڵاچوى خانەى بەساڵاچوانى هەولێر.
ساڵى ڕابردوش فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار چالاکیەکى هاوشێوەیان لە خانەى بەساڵاچوانى هەولێر ڕێکخست، کە بەهۆیەوە ژینگەیەکى خێزانى گونجاویان بۆ بەساڵاچوانى خانەکە ڕەخساند.