فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر لە شارى (Bombonierka – MOSiR)ى پۆڵندا چالاکى وەرزشى ئەنجام دەدەن
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) لە پۆڵندا، هاوڕێ لەگەڵ فێرخوازانى نێودەوڵەتى لە زانکۆکە سەردانى شارى (Bombonierka – MOSiR)یان کردوە، چالاکیەکى وەرزشیان ئەنجامدا.
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە دینا عەلى حەسەن و ذەنون سەعد ذەنون لە بەشی (شیکاریی کیمیایی پزیشکى) و، شیوەر رژدى محەمەد لە بەشى (پەروەردەى گشتى) ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٣/١٢/٢٠٢٤) لە هۆڵى (Bohdana Stefanowskiego 28 tódz) یارى خلیسکانی سەر سەهۆڵیان کرد و کاتێکى خۆشیان پێکەوە بەسەربرد، پاشان بەشداریان لە چەند چالاکیەکى هونەرى کرد، ئەوەش بووە هۆى لە نزیکەوە ئاشنابون بە کەلتور و کەلەپورى یەکتر، هاوکات گەشتە زانستیەکەیان بووە هۆى پتەوبونى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان فێرخوازان لەسەرجەم نەتەوە جیاوازەکانى زانکۆکە.
ساڵانە زانکۆى جیهان-هەولێر دەرفەتى جۆراوجۆر بۆ فێرخوازان دەڕەخسێنى بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستیان و دروستکردنى پەیوەندى لەگەڵ فێرخوازان لە نەتەوە و وڵاتە جیاکان، ئەوەش لە ڕێگەى ڕەوانەکردنى فێرخوازان بۆ وڵاتان لە چوارچێوەى پڕۆگرامە جیاکان و واژۆکردنى ڕێککەوتنامەکاندا.