فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر مۆزەخانە و پارکی شاهانەی لازیێنکییان بەسەر کردەوە
گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا و، لە بەردەوامى بەسەرکردنەوەى ناوچە شوێنەوارى و کەلتوریی و مێژوییەکانى وڵاتەکە و ئاشنابوون بە لایەنە جیاکانى ژیان، ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٧/١٢/٢٠٢٥)، لە شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا، سەردانى مۆزەخانە و پارکی شاهانەی لازیێنکی( (Lazienki Museum &Parkیان کرد.
ئەو گروپەى فێرخوازان کە پێکهاتوون لە دینا عەلى حەسەن و ذەنون سەعد ذەنون و سیبان نەوزاد ئیسماعیل لە بەشی (شیکاریی کیمیایی پزیشکى) و، شیوەر رژدى محەمەد لە بەشى (پەروەردەى گشتى)، لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) سەرقاڵى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنن، لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى مۆزەخانەکەدا لە نزیکەوە ئاشنایى لایەنە مێژوییەکانى بونیادنان مۆزەخانەکە و هۆکارەکان و چۆنیەتى بونیادنانى مۆرزەخانە و پارکی شاهانەی لازیێنکی( (Lazienki Museum &Park بوون، کە بە “کۆشکی سەر دوورگەکە” ناسراوە و، مێژوى بونیادنانى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى شا سیگیسمۆندی سێیەم (King Sigismund III) لە ساڵى (1624)، هەر لە میانی گەشتەکەیاندا، فێرخوازان سەرسام بوون بە لایەنە تەلارسازییە کلاسیکییە نایابەکانی مۆزەخانەکە و ئاشناى لایەنە گرنگییە مێژووییەکەی ئەو مۆزەخانەیە لە مێژووی پۆڵەندا بوون، هاوکات دیمەنە ئارامەکانی پارکەکە کە بە شوێنەوار و باخچە و دەریاچە ڕازاوەتەوە، ژینگەیەکی ئیلهامبەخشی بۆ فێرخوازان دابینکرد و ئاوێتەى کلتوور و سروشت و مێژووى وڵاتەکە بوون.
زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوام هانى فێرخوازان دەدات لە پاڵ پابەندبوون بە بەدەستهێنانى زانست و زانیارى و تەواوکردن کۆرسێکى خوێندن، دەرفەتەکان بقۆزنەوە و سەردانى ناوچە جیاکانى وڵاتەکە بن، تا دیدگا و تێڕوانیان فراوان بێت و لە نزیکەوە ئاشناى لایەنە جیاکانى وڵاتە ببن و بە چاوی خۆیان ئەزموونی میراتی دەوڵەمەندی کەلتووری پۆڵەندا ببینن تا دیدگایان فراوانتر بکەن و زانیارییەکانیان لە دەرەوەی پۆلەکە بەرز بکەنەوە.