فێرخوازانى زانکۆی جیهان – هەولێر پلەى یەکەمى پێشبڕکیەکانى چالاکیەکانى شانشینى تایلەندیان بە دەستهێنا
لە چوارچێوەى چالاکیەکانى شانشینی تایلەند، کە بە ناونیشانی “ناوەڕۆکی تایلەند: دۆزینەوەی جوانییە شاراوەکان و یادگارییەکان”، لە هۆڵی کۆنفرانسەکان لەلایەن زانکۆی جیهان-هەولێر بەهەماهەنگى و هاوکارى بەڕێوەبەرایەتى وڵاتانى کاروبارى ئاسیا و ئوسترالیا لە فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕێکخرابوو، لە میانەى پێشبڕکییەکانى نێوان فێرخوازانى زانکۆکاندا، فێرخوازانى زانکۆی جیهان – هەولێر توانیان پلەى یەکەمى زۆربەى پێشبڕکیەکانى چالاکیەکان بە دەست بهێنن.
پێشبڕکێیەک بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژە لەلایەن فێرخوازانى هەریەک لە زانکۆکان (سەلاحەدین-هەولێر، تیشک، جیهان – هەولێر) ئەنجامدرا. لەو پێشبڕکێیەدا (٧) تیم بەشدار بوون و زانکۆی جیهان – هەولێر بە سێ تیم بەشداری کرد و سێ پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێکەدا بەدەستهێنا، ئەوەش بەم شێوەیە:
تیمی یەکەم، کە لەم فێرخوازانەى خوارەوە پێکهاتبوو، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا:
- تەها ئەحمەد عەبد عەون (بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك)
- مياسة ياسر وياسمين عمر (بەشی بایۆمیدیکاڵ)
- ڕوسل غەسان (بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس)
ئەم تیمە پڕۆژەیەکیان بە ناونیشانی ” Tom Yum Soup: A Taste That Brings People Together ” پێشکەش کرد، تیایدا باسی خواردنی تەقلیدی تایلەندیان کرد و بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەستیانەوە، پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی دکتۆر ساڵح مستەفا زێباری لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس ئامادە و پێشکەشکرا.
ئەم فێرخوانەش کە پلەی دووەمى پێشبڕکێیەکەیان بەدەستهێنا، تیمەکەیان لەم فێرخوازانە پێکهاتبوون:
- مازن مستەفا شیروانی (بەشی پەروەردەی گشتی)
- هاجەر ڕەئووف و مەریەم عەبدولباری (بەشی وەرگێڕان)
ئەم تیمەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر پڕۆژەیەکیان بە ناونیشانی “ukhothai” پێشکەش کرد، کە تێیدا جوانییەکانی میراتی گەشتیاری و کەلتووری لە شانشینی تایلەندا خستەڕوو، پڕۆژەکەیان بە سەرپەرشتی دکتۆر حوسام ئامادە و پێشکەشکرد.
هاوکات ئەم تیمەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریش، کە توانیان پلەی سێیەمیان بەدەستهێنل پێکهاتبوو لە:
- مەحموود شاکر (بەشی ژمێریاری)
- فنن وسام (بەشی بایۆمیدیکاڵ)
- سوزیار ڕێبوار (بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى)
- سیدرا نیهاد (بەشی کارى کار)
پڕۆژەکەی ئەم تیمە ناونیشانی ” Chiang Rai ” بوو، کە تیشکی خستە سەر لایەنە گەشتیاری و هونەرییەکان و داب و نەریتە دەوڵەمەندەکانی شاری “چیانگ ڕای”، ئەم پرۆژەیەش بە سەرپەرشتی دکتۆر قوسەی حەمید جاسم لە بەشی کارى کار ئامادە و پێشکەشکرا.
لە کۆتایی پێشبڕکییەکەدا، کە بە ئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد کاکەیی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و، لە ستافی باڵیۆزخانەى تایلەند و ژمارەیەک میوان بەڕێوەچوو، سوپارک پرۆنگثورا (Supark Pronghorn)، باڵیۆزی تایلەند لە ئوردن و باڵیۆزی نا نیشتەجێ لە عێراق، بڕوانامەی ڕێزلێنان و خەڵاتی نەقدی بە تیمە براوەکان و بەشداربووان بەخشی.