فێرخوازانى قۆناغى یەکەم لە بەشى ڕاگەیاندن رادیۆی یه‌كسانی بەسەردەکەنەوە
بۆ لە نزیکەوە ئاشناکردنى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەژینگەى کارکردن و چۆنیەتى کارکردنى به‌شی میدیا و ناوه‌نده میدیاییه‌كان له دامه‌زراوه جیاکانی هه‌رێمى کوردستان، سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن گەشتێکى زانستى بۆ رادیۆی یه‌كسانی لە شارى هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (22/12/2024) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (دڵان ئیسماعیل مولود) فێرخوازانى قۆناغی یه‌كه‌مى بەشى ڕاگەیاندن سەردانى رادیۆی یه‌كسانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانیان کرد و، لەلایەن به‌ڕێز (رائد كاروان جمیل ) به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازیان لێ‌کرا، ئینجا هاوەڵى فێرخوازانى كرد بۆ بەسەرکردنەوەى به‌شه جیاوازه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان.
له‌سه‌ره‌تادا له هۆبه‌ی هێڵی گه‌رمی 119 رائد کاروان باسی له گرنگی ئه‌و هێڵه گه‌رمه كرد، بەتایبەت لە بەدەنگەوهاتنى ژنان و ئافرەتان و کچان و بەرنگاربونەوەى ئەو توندوتیژیانەى کە ڕوبەروى خێزان بەشێوەیەکى گشتى دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش له ڕێگەى خستنەڕووى کۆمەڵێک داتا و ئامار باسى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی کرد، کە بۆیان دێت، هاوکات ئاماژەى بە جۆری ئه‌و كێشانه كرد کە زۆرتر له كۆمه‌ڵگه رووده‌دن.
فێرخوازان لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا (رادیۆی یه‌كسانی)یان بەسەرکردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه باسی له پرۆگرامه جیاوازه‌كانی رادیۆکەیان كرد لەوانەش پرۆگرامی هۆشیاری و په‌روه‌رده‌یی و چه‌ندین پرۆگرامی جیاوازی تر کە ڕۆژانە پێشكه‌ش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد زۆربەى بێژه‌ری پرۆگرامه‌كانیان به شێوه‌ی خۆبه‌خش کاردەکەین، ڕاشیگەیاند: ده‌رگای ڕادیۆکەیان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی کراوەیە، کە ده‌یانه‌وێ له بوارەکەدا خزمەت بکەن و توانای میدیایی خۆیان پێش بخه‌ن، بۆ ئەو مەبەستەش تیمی رادیۆ و به‌شی راگه‌یاندن به‌ته‌واوی هاوكاریان ده‌بن، هەر لەو چوارچێوەیەدا رائد كاروان جەمیل بەگرنگیەوە باسی له هه‌ماهه‌نگی فێرخوازانى به‌شی راگه‌یاندن كرد له‌گه‌ڵ رادیۆی یه‌كسانی، هەروەک ئاماده‌یی ڕادیۆکەیانى بۆ کارکردنى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن دوپاتکردەوە. وێستگەیەکى دیکەى گەشتە زانستیەکەى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن بەسەرکردنەوەى به‌شی راوێژكاری خێزانیی بوو، بۆ ئەو مەبەستەش ڕائید کاروان جەمیل کورتەیەکى لەبارەى بەشەکە و چۆنیەتى چارەسەرکردنى ئەو کێشە خێزانیانە کرد، کە ڕۆژانە دەگاتە بەشەکەیان بەمەبەستى چارەسەرکردن.
لە کۆتا وێستگەى سەردانەکەیان و دواى پرسیار و گفتوگۆى نێوان فێرخوازان و بەرپرسى بەشى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ، فێرخوازان ئەوەیان بۆ روون بوه‌وه، كه كاركردنی میدیا و به‌شه‌كانی راگه‌یاندن و كه‌ناڵی میدیای له دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بەشێکى گرنگى کارى میدیاییە و، ڕۆڵى گرنگیان لە هۆشیارکردنەوەى تاک و چین و توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگە هەیە، بۆ ئەوەش مامۆستاى سەرپەرشتیار سوپاسى ڕائید کاروان جەمیل-ى کرد بۆ میواندارى و شیکردنەوەى لایەنە جیاوازەکانى کارەکانیان بۆ فێرخوازان.