فێرخوازانى نيوتريشن و دايەتێتکس سەردانی بنکەیەکى تەندروستی دەکەن
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (10/19/2022) سەرۆکایەتى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى دکتۆر ئارام محمد، فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە شارى هەولێر سەردانی بنکەی تەندروستی نەورۆزیان کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان ئاشناى جۆرەکانى کوتانى منداڵان و پێداویستیەکانیان بوون، بۆ ئەو مەبەستە سەرپەرشتیارانى بنکەکە ئەوەیان بەفێرخوازان ڕاگەیاند: جۆرى کوتان و پێکوتەکان بەپێی گروپەکانى تەمەن گۆڕانکارییان بەسەردا دێ، بەشێویەک منداڵانى ساوا تا تەمەنى چوونە بەرخوێندن کوتان بۆ منداڵان دەکەن، جگ لەوەش کێش و باڵاى منداڵان بەبەردەوامى دەکرێ تا ئاستى گەشەکردنى منداڵان بەوردى بزانن.
سەردانە مەیدانیەکە، بووە دەرفەتێک بۆ فێرخوازان و ئاگاداربوون لە چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو منداڵانەى مانگانە ڕوو لە بنکەکانى تەندروستى دەکەن و، چارەسەرى پزیشکى وەردەگرن.