فێرخوازانى نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گەشەپێدانى پیشەسازى دەکەن
لە چوارچێوەى سەردانە زانستیەکانى سەرۆکایەتى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ فێرخوازانى لە قۆناغە جیاکانى ڕێکى دەخات، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢/٣/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتى دکتۆر سارە عومەر سوار، فێرخوازانى قۆناغى دووەم سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى گەشەپێدانى پیشەسازییان لە شارى هەولێر کرد.
لەو بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەدا، کە سەر بەوەزارەتى بازڕگانى و پیشاسازى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، فێرخوازان دواى ئەوەى بەگەرمى لەلایەن لێپرسراوانى بەڕێوەبەرایەتیەکە بەگەرمى پێشوازییان لێکرا، ئینجا ڕونکردنەوەى پێویستیان لەبارەى پێکهاتەى تاقیگەکانیان و، ئەو پشکنینانەى لە بوارى هەستەوەرى، فیزیاى، کیمایی و میکرۆبەکان کە بۆ خواردنەکان ئەنجامى دەدەن پێشکەش بەفێرخوازانان کرد، هەروەک باسى ئەو پشکنیانەشیان کرد کە بۆ خۆراک و کەلوپەلى دیکە لە بازار ئەنجامى دەدەن.
هەر لە میانەى ڕونکردنەوەکانیاندا، بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەرپەرشتیارانى تاقیگەکە باسیان لە چۆنیەتى و شێوازى بەڕێوەبردنى کارکردنیان بەتایبەت لە دەرکردنى بڕوانامە و کارئاسانیکردن بۆ کۆمپانیا ناوخۆییەکان کرد.