فێرخوازانى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ بەردەوامن لە گەشتە زانستیەکانیان بۆ نەخۆشخانەکان
سەرۆکایەتى بەشى پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر لەبەر ڕۆشنایى پلان و چالاکیە زانستیەکانیدا، کە بۆ فێرخوازان ڕێکى دەخات، ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (١١/٥/٢٠٢٣) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر شاڵاو فارس احمد و شکار جغسين گەشتێکى زانستى بۆ فیرخوازانی قوناغی یەکەم ڕێکخست بۆ خۆسشخانەی (سەردەم)ى تایبەت ڕێکخست.
ئامانج لە سەردانەکە لە نزیکەوە ئاشنا بوونى فێرخوازان بوو بەشێوازەکانى چۆنیەتى کارکردنی پەرستاری لە دامەزراوە تەندروستیەکان و ئاشنا بوون بە بەشەکانی نەخۆشخانەکە، لەو بوارەشدا فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن ستافى فریاکەوتن پێشوازیان لێکرا، ئینجا بەشەکانى نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە.
لەسەرەتادا فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتى پێشوازیکردن و چۆنیەتى وەرگرتنی نەخۆش کران، دواتریش بەشەکانی دیکەیان بەسەرکردەوە، کە بریتبوون لە قاوشی نەخۆش و فریاکەوتن لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکاندا فیرخوازان ئاشناى چەندین ئامیرو پێداویستی پزیشکی بوون، لەوانە Medical trolley, Surgical trolley , Monitor , DC shock کە لە بەشەکانی نەخۆشخانەکەدا بەکاردەهێندرێن، هەموو ئەمانەش بوونە دەرفەتێک بۆ ئەوەى لە نزیکەوە فێرخوازان تێبینى کارى پەرستارى و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش ببن.