فێرخوازانى پەروەردەى گشتى لە قوتابخانەى پێشەواى بنەڕەتى پراکتیزەى وانەکانیان دەکەن
ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی (١٦/١٠/٢٠٢٢) بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم رێکخست.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عبداللە سعید بەڕێوەچوو، فێرخوازان قوتابخانەی پێشەوای بنەڕەتی تێکەڵاویان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە و، لەلایەن مامۆستا ئاکۆ احمد خضر بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستایانی قوتابخانەکە بەگەرمى پێشوازیان لێکرا.
پاشان فێرخوازان دابەشی چەند هۆڵێکی خوێندن کران، کە تێیدا لە قۆناغی یەکەمی بنەڕەتى تاوەکو شەشەمى بنەڕەتى لەخۆگرتبوو. لە ناو هۆڵ و پۆلەکانى خوێندندا فێرخوازان پراکتیزەى چۆنیەتی روونکردنەوەی بابەتەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازانیان کرد، لەهەمانکاتدا هەوڵیاندا کەشێکی خوێندنی گونجاو بۆ فێرخوازان بگونجێنن، بەشێوەیەک بتوانرێت توانا و لێهاتوویەکانی فێرخوازان بەرەوپێش ببەن .
لە کۆتاییدا سەردانەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عبداللە سعید بەناوى بەشى پەروەردەى گشتى سوپاسی مامۆستا ئاکۆ احمد خضر و مامۆستایانی قوتابخانەکەى کرد بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و پێشوازیکردن لە فێرخوازان.